نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نرخی نەوت برێنت


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

نرخی نەوت 118 دۆلاری تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2008ەوە تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نرخی نەوتی خاو بۆ هەر بەرمیلێك لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە 118.11 دۆلار .
ئەمە نرخە بەرزترین ئاستە لە ئابی 2008ەوە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت شەڕی ئۆکراینا و وەستانی هەناردەی ڕوسیایە.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت كە بڕیارە لە ئایاردا ڕادەستبكرێت بەڕێژەی 6.92% بەرزبووەوە، لەمیانەی ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژی هەینیدا و گەیشتە 118.11 دۆلار.