پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان: گرانی‌ بازاڕ تەنگی‌ بە ژیانی‌ هاووڵاتیان هەڵچنیوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە بازاڕ عومەر گوڵپی


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێندێک لە بازرگانان بە بیانوی‌ بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ دۆلارو گرانبوونی‌ پێداویستی‌ ڕۆژانەی‌ هاووڵاتیان لەسەرچاوەکانەوە، خراپ سودیان لە بازاڕ وەرگرتووەو نرخی‌ پێداویستی‌ سەرەکی‌ ڕۆژانەی‌ هاووڵاتیانیان بەشێوەیەکی‌ بەرچاو بەرزکردووەتەوە.
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، هێندێک پێداویستی‌ سەرەکی‌‌و ڕۆژانەی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان بە رێژەی‌ (٢٠% تا ٨٠%) بەرزبووەتەوە، هێندێکی‌ تریان وەک ڕۆنی‌ چێشت لێنان، دەرمان‌و پێداویستی‌ پزیشکی‌ بەرێژەی‌ (١٠٠%)و زیاتر نرخەکانیان بەرزبوونەتەوە، ئەوە بێجگە لە بەنزین و سوتەمەنی‌ کە بوونەتە خۆرەی‌ گیرفانی‌ هاووڵاتیان.
وتیشی، ئەرکی‌ حکومەت‌و دامەزراوەکانیەتی‌ چاودێری‌ بازاڕو نرخەکان بکەن، ڕێگە بگرن لە قۆرخکاریی‌ و ئیستیغلاکردنی‌ گیرفانی‌ هاووڵاتیان‌و لە بازاڕدا تەنها تەماشاکار نەبن.ئەوەی‌ ئەم دۆخەی‌ زۆر خراپ تێکداوە، بوونی‌ ژمارەیەک لە کۆمپانیای‌ حزبەکانی‌ دەسەڵاتە کە بە ئاشکرا بازرگانی‌ دەکەن‌و بەهۆی‌ سودوەرگرتنیان لە دەسەڵات بەو جۆرەی‌ پێیان خۆشە نرخی‌ شت‌و مەک دەستنیشان دەکەن، لە کاتێکدا بە پێی‌ یاسا نابێت حزب بازرگانی‌ بکات‌و کۆمپانیای‌ هەبێت، ئەگەر کۆمپانیای‌ حزبەکانی‌ دەسەڵات لە یەکەکانی‌ نیشتەجێبوون بازرگانی‌ بکەن‌و ببێتە هۆی‌ گرانی‌ شوێنی‌ نیشتەجێبوون‌و پارە کۆکردنەوە، ئەوە بە بازرگانیان لە خواردن‌و پێداویستی‌ سەرەکی‌ ڕۆژنەی‌ هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ دەستیان خستووەتە قوڕگی‌ هاووڵاتیان، بۆیە پێویستە سنورێک بۆ ئەم یاساشکێنیە دابنرێت، بەتایبەت پێویستە وەزارەتی‌ بازرگانی‌‌و پیشەسازی‌ لە ئاست بەرپرسیارێتیەکانیدا بێت.
ڕونیشیکردەوە، لەمبارەیەوە زیاتر لە شەش مانگە بەدواداچوون دەکەم‌و فشار دەکەم، هەروەها ڕاپۆرتێکی‌ تێرو تەسەلم ئامادەکردووە بۆ لیژنەی‌ پەیوەندیدار، بەردەوامیش دەبین.
کامەران کەریم