1 / 15
2 / 15
3 / 15
4 / 15
5 / 15
6 / 15
7 / 15
8 / 15
9 / 15
10 / 15
11 / 15
12 / 15
13 / 15
14 / 15
15 / 15

(0) / چند رسانەای


Feb 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

شارا مستەفا خانمە میدیاکارو ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی، بووەتە هاوڕێ و هاودەنگی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان و هەوڵ ئەدات بۆ بەدی هاتنی ئاواتەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارا مستەفا رەشید وەک خۆی دەڵێت، لە سلێمانی لەدایک بووه ولەوێ نیشتەجێیە و خوێندنی بەکالۆریۆسی لەراگەیاندن تەواو کردووە.

خۆی بەم شێوەیە باسی کار و چالاکییەکانی خۆی و پێوەست بوونی بە خاوەن پێداویستی تایبەتەکان دەکات و دەڵێت: سەرەتای ھاورێیەتیم لەگەل چین وتوێژی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەگەرێتەوە بۆ سالی٢٠١٠—٢٠١١ سەرەتا ھاورێیەتی نابینام ئەکرد  ولێیان نزیک بومەوە لەرێی ئەوانەوە ئاشنا بوم بەچینی نابیناو زۆرترین ھاورێم ھەبو ئەوچومە دەرەوە بۆبازار بۆکافتریا بۆسەردانی کردنیان بۆشوێن کارومالەوە

لەسالی ٢٠١٥-٢٠١٦ بیرم لەپرۆژەی کاری دوکیومینتەری لەسەربەھرەو توانای ئەوانەی بەھرەدارن وکەم ئەندام بونیان زیاتر ھێزی روبەروبونەوەی پێ بەخشیون وئاستێکی زۆرباشیان ھەیە ھەریەکەو چیرۆکێکی تراژیدی لەپشت ئەو بەھرە پربەھایەوە ھەبوو

زیاتر لە پێنج کارم لەسەر پێنج کەسایەتی کردو دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە زۆربەی کەنالەکان بەئستاشەوە گرنگیان پێ ئەدەن وئەو پرۆژەیە ئێستا چەندین ستاف کاری فیچەرو دوکیومیبتەری لەسەر ئەکەن و خۆشم ھاوکارم بۆ دۆزینەوەی کەسە بەھرەدارەکان

ھرچەند من ئارەزوی شاخەوانی ئەکەم ولە ٢٠١٣ شاخەوانم ئەوان دایمە خۆزگەیان پێ ئەخواستم کە من ئەچمە شاخ و بۆ ئەوان مەحالە

بۆیە لەھەنگاوێکی نوێ بیرۆکەی گەشت کردنی شاخ رەوی بۆ نابینایان ھات بەمێشکماو  پلان وبەرنامەم بۆدانا

داوام لەکۆمەلێ ھاورێی شاخم کرد وەکو تاقی کردنەوە ھاوکاریم بکەن چەن نابیبایەک ببەمەشاخ لەسەر بەرپرسیارێتی خۆم وئامادەم بۆشکست وسەرکەوتن رووبەروی پێش ھاتەکان ببمەوەو ئەوان تەنھا ھاوکارم بن ھەرچی روبدا من بەرپرس ئەبم

گروپیکم لەڤایبەر دروست کردو ھەرچی نابینابوو لەلام کردمە گروپەکەو بەڤویس ئاگادارم کردن ئەمەوئ وەک تاقی کردنەوە چەن کەسێک ببەمە شاخ کێ لەخۆی رائەبینئ بێت ئیتر گروپەکە بەرفراوان بوو زۆر بوون ئەیان ویست بێن بەس ترسیان ھەبوو

خۆم زۆر لەوان زیاتر ئەترسام بەس بریارم دابوو ئەبوو ئەو گەشتە بکەم بەسەرکەوتن وشکستەوە

ئامادەکاریم بۆگەشتەکە کردو شاخەوانم ئامادەکرد

نابیناکان زیاتر لە پەنجا کەس ئەیان ویست بێن رۆژی گەشتەکە بوە ٢١ کەس ئەوانەش وەک من بریاریان یابوو لەگەلم بن بەشکست وسەرکەوتنەوە چونکە خەوێکی مەحال بوو بۆھەموان

یەکەم گەشتم لە٨-٢-٢٠١٩  بەئامادەبوونی  ٢١نابیناو ١٠شاخەوان وبەسەرپەرشتی خۆم ئەنجام دا بۆ لوتکەی شاخی بالامبوو لە ھەلەبجە

بەسەلامەتی و بەیەکێک لەخۆشترین رۆژەکان بوو بۆ من و ئەوانیش

دواتر ھەنگاوم ناو گشتم بۆقەلای کچێ لە پێنجوین سازکرد بەئامادەبونی ٤٨نابینا لەزۆربەی شاروشارۆچکەکان بەئامادەبوونی ١٥ شاخەوان

دووگەشت بۆھەورامان لە دووکاتی جیاواز بەئامادەبوونی زیاتر لە ٤٠کەس بۆگەشتێک وگەشتی دووەم ٢٥کەس

بەھۆی ڤایروسی کورونا گەشتمان راگرت تا ١٠-١-٢٠٢١ یەکەم گەشتی سالی نوێ لەگەل ھاورێ شاخەوانەکانم لەرێکخراوی باواجی بەئامادەبوونی چەن شاخەوانێکی پرئەزمون وپرمرۆڤ بوون گەشتمان بۆ زیاتر لە ٣٥ نابینا رێک خست وئەو بۆ کانی وەتمان کانی نێر لەزنجیرە شاخەکانی ھەیبەت سولتان بەسەرکەوتووی رۆشتین وگەراینەوە

لە ٥-٢-٢٠٢١ گەشتێکی جیاواز لەگەشتەکانی تر کە دەمێک بوو پلانم ھەبوو کەلەیەک کاتا کەم ئەندامی سەرکورسی ونابیناو نابیست بەشداری پێبکەم ھەرواش بوو دیسان ھاورێیانی رێکخراوی  شاخەوانی باواجی وبەسەرپەرشتی سەرۆکی رێکخراوەکە زۆر بەرێز ھیوا کۆیی ھاوکاریان کردوم گەشتەکەیان رێکخست بۆمان

ئەم گەشتە تا ئێستا لەدنیا نەکراوە یەکێکە لەگەشتە دەگمەنەکان کە سەرکەوتنی گەشتەکە بۆشاخەوانەکانی ھاورێم لەباواجی و ئەوھاورێیانەی لەسلێمانیەوە ھاتبون بۆھاوکاری

بەرپرسی گروپێکی شاخ رەوی بۆ نابینایان وکەم ئەندامان ئەرکێکی زۆر قورس ومەترسیدارو بەرپرسیارێتیە چونکە ئەو گروپە من بەتەنیا ژنێکم نەرێکخراو نەحکومەت ونەھیچ جێگایەک بەرپرس نیە لێی تەنھا گروپێکە بەناوی گروپی شخ رەوی ھاورێیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بەسەدان ئەندامم ھەیە بەس لەسلێمانی نا لە زۆرترینی شاروشارۆچکەکان وئەوەی منی بەو گروپەوە بەستۆتەوە تەنیا خۆشەویستی ئەوانە بۆم بەبێ ھیچ بەرژەوندیەک

بەردەوام ئەبم تابمێنم پلان وبیرۆکەم زۆرەو ھەولی بۆئەیەم

ئامانجم: ئەو جیاکارییە لەنێوان کەم ئەندام وجەستەساخ ھەیە نەمێنێ نەئەوان لەدەروەی کۆمەلگاو خۆیان داببرێنن نەکۆمەلگا بەچاوی بەزەیی وکەم کورت بیان بینن

چونکە تواناو ھێزو سەرکەوتن بە کەم ئەندامی وجەستە ساخی نیە بەئیرادەو بەرەنگاربونەوەی مەحالەکانە کەمن ئەوەم لەناو ئەو چین وتوێژەبینیوە

ئەمەوێ لەوانەی ئیرادەو توانایان  بەھێزترەو ئارەزوی شاخیان زۆرە گروپێکی شاخەوانیان لێ دروست بکەم و بتوانن بگەنە شاخە بەرزو دورەکان