بەشدار بوونی بەرچاوی بەرهەمی ژنانی فیلمسازی ئێرانی لە فێستیڤاڵی ژنانی نیجێریادا

(0) / / زنان / زایەڵە ژنان فیلمساز ئێران


Mar 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

 فیلمسازە ژنە ئێرانییەکان بەشدار بوونێکی تەواویان لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نیجێریادا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە ناسین و ناساندنی ژنانی بەهرەمەندی بوواری فیلمسازییە لەهەموو جیهاندا.

 ئەم کورتە فیلمانە کە هەموویان بەرهەمی ژنانی دەرهێنەری ئێرانین لەم فێستیڤاڵەی وڵاتی نیجێریادا بەشداربوون:

  کورتە فیلمەکان: «ڕۆژان» دەرهێنانی گیتا فەیزی، «اسارت» مێهرنووش ڕەحمانیان، «عروس مردگان» ڕوبابە ڕووحی،«برگشت ناپذیر» شەیدا کاشی، «آسمانی با ارتفاع کم» مەعسوومە عەزیزی، «مانکن» مهناز ولی پووڕ، «ماتروشکا» یەلدا زادوان، «روزنامە» شیوا بافەهم، «لَختی» نەسیم سەباری عیرفانی، «خوسوسی» سارا مخاوات، «شیلە» مەرجان سەفا بەخش، «تماس» ئیلهام یار ئەحمەد، «دوش آخر» نازەنین کەریمی، «زیر پلک شهر» ئەعزەم مورادی، «عروسک» نسرین گل ڕەیحان، «منم شفیقە آسانی»، «ایران»،«روز دوم» کیانا مونتەجەبی، «پارک دوبل» دەریا ئازەری، «پرستیژ» زەهرا ئاهوویی، «راە برفی» ئازەر فەرامەرزی، «انتخاب» مەنسوورە ڕادفەڕ، «زەخم » سەحەر نوور منەوەر.

 فیلمی سینەمایی: «پاسیو» مەریەم بەحرولعولومی

  یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نیجێریا ڕۆژانی ٤ و ٥ی مارس لە شاری ئابووجا پێتەختی وڵاتی نیجێریادا بەڕێوە چوو.