خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بۆ ئێلناز شاکر دووست

(0) / / زنان / زایەڵە ژن شاکردوست فیلم


Mar 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

 ئیلناز شاکر دووست بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی «تی تی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای «دانەر»ی وڵاتی مەرکیشی پێشکەش کرا.

 ەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیلناز شاکر دووست ئەکتەری ناوداری ئێرانی بۆ کایە لە فیلمی «تی تی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای «دانەر»ی وڵاتی مەرکیشی بەدەست هێنا.

 لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە بە بێ ئامادە بوونی میوانە بیانییەکان بەڕێوە چوو، ناوبژیوانانی بەشی کێبڕکێی نێودەوڵەتی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی ئەم فێستیڤاڵەیان بە هۆی گێڕانی ڕۆڵی پڕ سۆز و هەست و پڕۆفێشناڵی ژنێکی ئاسایی لە فیلمی «تی تی»دا ، پێشکەشی ئێلناز شاکر دووست کرد.

 جێی ئاماژەیە خەڵاتەکانیتری ئەکتەری درایە «دمیانا» بۆ کایە لە فیلمی «feathers» و «تێل بارتۆف» لە فیلمی «Abo Omar»دا.

 هەروەها ناوبژیوانانی بەشی ڕەخنەی ئەم فێستیڤاڵە بە هۆی ئەوەی فیلمی «تی تی» بابەتێکی نوێ و وێنەیەکی جیاوازی لە ئێران نیشان داوە سپاسنامەی تایبەتیان پێشکەش کرد.

  فیلمی سینەمایی «تی تی» لە دەرهێنان و ئامادەکاری ئایدا پەناهەندە لە بەشی کێبڕکێی بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای «دانەر» لە وڵاتی مەراکیش لە گەڵ فیلمی وڵاتانی ئیتالیا، فەرەنسا، کەنەدا،تورکیا، سویسرا، میسر، کازاخستان، سووریا، لێتوانی، مەکزیک، مەراکیش، لوبنان و ئێسپانیادا، نمایش کرا.

 ڕوانگەی ئەم فێستیڤاڵە، چڕ بوونەوە لە سەر سینەمای دانەر وەک سینەمایەکی پشت ئەستوور بە هونەر و بیرکردنەوە، ڕادیکاڵ و دژ بە ڕەوتی سەرەکییە و بە تێڕوانینێکی تایبەتییەوە ستایشی مرۆڤ دەکات.

 چیرۆکی فیلمی «تی تی» لە نووسینی ئایدا پەناهەندە و ئەرسەلان ئەمیری سەبارەت بە پەیوەندی سۆزداری کچێکی دووگیان، گۆرانیبێژێکی ناوچەیی و مامۆستایەکی فیزیایە کە لە سەر تێئۆری کۆتایی جیهان ئیش دەکەن.

 نمایشی نێودەوڵەتی فیلمی «تی تی» لە ئەستۆی کۆمپانیای «Dreamlab Film» لە بەڕێوەبەری نەسرین میر شەب دایە.