کچانی نەورۆز لە پاڵه‌وانێتی پایسكلیسواری دووەمی عێراق بوون
(0) /
کچانی نەورۆز له پاڵه‌وانێتی خولی پایسكلیسواران، دووەمی عێراق بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كچانی نه‌ورۆز پله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا له پاڵه‌وانێتی خولی پایسكلیسوارانی عێراق كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو به به‌ژداری 61 یاریزان كه نوێنه‌رایه‌تی 14 یانه‌یان ده‌كرد به درێژای 40 كیلۆمه‌ترى شه‌قامی خێرای ئه‌بوغرێب .
هه‌رچی یانه‌ی نه‌ورۆزیشه به هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( له‌نیا سابر و مژده ڕه‌فیق و زه‌هرا كه‌تران و زه‌ینه‌ب ئیبراهیم ) به‌ژداری ئه‌م قۆناغه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه بوو
جێگەی بیرهێنانەوەیە، پایسکیلسوارانی نەورۆز ماوەی زیاتر لە سیانزە ساڵە پاڵەوانی عێراقن
تێبينيێك بنێرە: