سینەماکارێکی ئێرانی یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی هەڵبژێری فێستیڤاڵی «ڕیگارد»ی کەنەدایە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە قەسیدە کەنەدا سینەماکار


Mar 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

قەسیدە گولمەکانی بۆ دووهەمین جار بوو بە ئەندامی لێژنەی هەڵبژێری فێستیڤاڵی «ڕیگارد» لە وڵاتی کەنەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قەسیدە گولمەکانی بۆ دووهەمین جار بوو بە ئەندامی لێژنەی هەڵبژێری فێستیڤاڵی «ڕیگارد»ە. ئەم فێستیڤاڵە پەسەن کراوی ئاکادیمیای ئۆسکار و فیپێرشی (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلم) و یەکێک لە پڕبەهاترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلمی ئەمریکای باکوورییە.

ئەم سینەماکارە ئێرانییە تەنیا ئەندامی ئێرانی لێژنەی هەڵبژێری بەشی نێودەوڵەتی ئەم فێستیڤاڵەیە.

 فێستیڤاڵی «ڕیگارد» لە بیست و دووهەمین خولیدا بەشێکی بۆ نمایش و ڕخنە و توێژینەوەی بەرهەمەکانی قەسیدە گولمەکانی تەرخان کردبوو.

 ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە شاری ساگنەی ویلایەتی «کیوبیک» (Quebec)ی وڵاتی کەنەدا بەڕێوە دەچێت و لە هەر خولێکدا دووسەت فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا نمایش دەکات و نزیکەی سەدهەزار دۆلار خەڵات و پشتیوانی دارایی پێشکەشی فیلمەکان دەکات.

 بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی «ڕیگارد» لە ۲۳ تا ۲۷ی مارسی ۲۰۲۲ بەڕێوە دەچێت.