قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌نزینخانه‌ی دارین داده‌خات
(0)
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌نزینخانه‌ی دارین داده‌خات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند ، راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی به‌نزینخانه‌ی دارین له تاسڵوجه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: