مامۆستایەک لە ڕێگای زایەڵەوە باسی لێکەوتەکانی بایکۆت دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە مامۆستا دانا عەبدول هەڵەبجە


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان لە هەڵەبجە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " چەندین جاری دیکە وتومانە بایکۆت نە ئامانجە ناچارەسەر بەڵکو بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتیە بۆ فشار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا بە ئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەستن لە بەرامبەر موچەخۆران و هاوڵاتیان."

دانا عەبدول  ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان لە هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، سەبارەت بەناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و موچە خۆران سەرەتا بەبایکۆت  دەستی پێکردووە، چەندین جاری دیکە وتومانە بایکۆت نە ئامانجە ناچارەسەر بەڵکو بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتیە بۆ فشار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا بە ئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەستن لە بەرامبەر موچەخۆران و هاوڵاتیان کە هاوڵاتێ ژیانی لەکوردستان کەسەر زەمینێکی پیشەسازی و کشتوکاڵی نیە  بەرهەم دەربێت ، هەمووی لەسەر موچە دەژیت ، کراوین بەمیللەتی  بەکار بەر نەک بەرهەمهێنەر  لەماوەی ٣١ ساڵی حوکمڕانی کوردی .

وتیشی، ئەمە وایکردووە بژێوی خەڵک پەیوەست بئ بەموچەوە، بایکۆت هەڵوێستێکی نقچارییە  چونکە دەنگ بەرز دەکەیتەوە هاوار دەکەیت، گوێگرتنی بۆ نیە، بەدڵنیاییەوە بایکۆت ئەنجامی خۆی دەبێت، لەسەرەتا بڕیاریاندا کە دیار نیە موچە کەی دەدرێت و کەی نادرێت، دەنگۆی  بایکۆت بڵاوبویەوە  ڕاستەوخۆ بڕیاریاندا  ڕۆژی ٤ شەممە دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت، ئەمە لەخۆیدا بەرهەمی بایکۆتە .

ڕونیشیکردەوە، لەزۆرینەی ناوەندەکانی خوێندن  بایکۆتە لەبەشێک لە سلێمانی و هەڵەبجە گەرمیان و ڕاپەڕین ، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت خەڵک زۆر لەدۆخەکە ناڕازییە  لەدۆخەکە ،ئەم هەنگاوە بە بایکۆت دەستی پێکردووە ، ناڕەزایەتی  تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت  ئەوا پەل دەهاوێ بۆ ناڕەزایەتی توند لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ئومێد دەکەین بەرەو توندوتیژی نەچێت، ئەمە پێمقن دەڵێت خەڵکە چەندە ناڕازی و توڕەیە  و خەڵک متمانەی بەحیزبەکانیش نەماوە، ئەمجارە جوڵەی  خەڵک  و ڕژانە سەر شەقام  زۆر  ئاماژەدارتر دەبێت سەرکەوتو دەبێت  چونکە متمانە بەحیزب نەماوە .

کامەران کەریم