دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە سەنتەری تێل ئاڤیڤ

(0) / / جهان / ئیسرائیل تێل ئاڤیڤ زایەڵە تەقینەوە


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

دانیشتوانی ناوچەکانی ناوەندی ئیسرائیل سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دەنگی تەقینەوەی بەهێز داچڵەکان و گەورەیی دەنگەکە ماڵەکانی هەژاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێسپۆتنیک بە گێڕانەوە لە کەناڵی 12ی ئیسرائیل، بڵاوی کردەوە؛ دانیشتوانی تێل ئاڤیڤ، ڕیشون لتتسیون، بات یام و یافنی، دەنگی تەقینەوەی بەهێزیان بیستووە.

پۆلیسی ئیسرائیل تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوێکی نەخوازراو بڵاونەکردۆتەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە کردووە.