قایمقامی سەیدسادق بۆ زایەڵە: هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسیەک لەسەر خۆراک نیە

(0) / / گفتگو / سەیدسادق زایەڵە خۆراک دیاری ڕەفیق


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی سەیدسادق دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان کە هیچ مەترسیەک لەسەر خۆراک نیە.

دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق زایەڵەی ڕاگەیاند، هاوڵاتیان دڵنیا دەگەینەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر خۆراک نیە و لیژنەی ئاسایشی ئابوریمان ڕاسپاردوە بۆ چاودێری کردنی بازار و بازرگانان،  ھەر بازرگانێك يان كۆگايەك بيەوێت قۆرغكارى بكات بەشاردنەوەی خۆراک و شتومەک یان گران کردنی بە بێ هۆکار و  بۆ مەبەست و مەرامى تايبەتى خۆى، رێكارى ياسايى توندی بەرامبەر دەگيرێتەبەر و شوێنەکەی دادەخەین  .

ناوبراو وتیشی، داواکارین لە ھاوڵاتيان لە هەر شوێن وجێگایەک هەستیان بەگران فرۆشی و قۆرغکاری کرد ، دەستبەجێ لیژنەکانمان ئاگاداربکەنەوە ، وە پەلە نەكەن لە كڕينى رۆن و برنج و پێداویستییەکانی دیکە لە ماددە خۆراکییەکان، بەمەش خواست كەم دەبێتەوە و نرخ دادەبەزێت  .

کامەران کەریم