كردنه‌وه‌ی پێشانگای تایبه‌تی و پسپۆڕی ئێران له كه‌ركوك + وێنە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
ئێران
ئیسلامی
شوشته‌ری
پێشانگای تایبه‌تی و پسپۆڕی كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌ركوك کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕی كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌ركوك چوارشه‌مه 9ی ئازاری 2022ی زاینی، به ئاماده‌بوون و وتاری راكان سەعید عەلی جبوری پارێزگاری كه‌ركوك، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، سەباحەدین ساڵحی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كه‌ركوك و خاتوو زه‌هرا شیبان حمادی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای (الاسواق المركزی)ی عێراق كرایه‌وه.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق و كۆمه‌ڵێكی زۆر له به‌رپرسانی پارێزگا و چالاكانی ئابووری و بازرگانی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت عێراق له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی له‌پێشینه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی سیازده‌یه‌می كۆماری ئیسلامی ئێران دایه و پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له ته‌واوی بواره‌كان چڕ بكرێنه‌وه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشانگایانه هه‌نگاوێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ناسینی كۆمپانیاكان و خه‌ڵكی كه‌ركوك به كۆمپانیا و كاڵاكانی ئێران.
شوشته‌ری ئاماژه‌ی به پێگه‌ی كه‌ركوك وه‌ك خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان پارێزگاكانی باكور له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و باشووری عێراق كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی بازرگانان و كۆمپانیاكانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ بازرگانان و كۆمپانیا ئێرانیه‌كان كرده‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمه‌تیدانی كه‌ركوك له ئاست په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانی كه‌ركوك ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ده‌رگای كه‌ركوك بۆ هه‌موو وڵاتان له نێویان دا كۆماری ئیسلامی ئێران كراوه‌یه و پێگه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌ركوك ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر راكێشانی كۆمپانیاكان بۆ ئه‌م پارێزگا گرنگه هه‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كه‌ركوك و به‌ڕێوبه‌ری اسواق المركزی عێراق له دوو وتاردا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م پێشانگایه بۆ ناساندنی كاڵا و به‌رهه‌مه كواڵێتیه‌كانی ئێران به بازرگانان و چالاكانی ئابووری كرده‌وه.
له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران دا سه‌ردانی به‌شێك له غورفه‌كانیان كرد.
دواتر شوشته‌ری به هاوڕێیه‌تی راوێژكاری ئابووری سه‌ركونسوڵگه‌ری بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر سه‌ردانی غورفه و كۆمپانیا ئێرانیه‌كانی كرد و له نزیكه‌وه گوێبیستی كێشه و گرفته‌كانیان بوو.
یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕی كۆماری ئیسلامی ئێران له 8 تاكو 12ی ئازاری 2022ی زاینی و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 50 كۆمپانیای ئێران و له چوارچێوه‌ی 10 گروپی جیاوازی كاڵا دا كه له نێویان دا چه‌ندین كۆمپانیای دانش بونیان بوونی هه‌بوو، له سوق المركزی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تێبينيێك بنێرە: