دارا جەلیل خەیات: لە هەرێمی کوردستان تا ماوەیەکی زۆر خۆراکی پێویست ھەیە و ھیچ گرفتی خۆراک نیە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارا خەلیل هەرێمی کوردستان خۆراک


Mar 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی فراوانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان ھەیە و ھیچ کات تووشی کێشەی کەمی خۆراک نابێت و تا ماوەیەکی زۆریش خۆراکی پێویست ھەیە و ھیچ گرفتی خۆراک نیە، دەشڵێت، ئەگەر لە وڵاتێکیش کێشە ھەبێت، لە وڵاتی دیکە دەتوانرێت کەلوپەلی خۆراکی هاوردە بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 10-3-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی فراوانی بازرگانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیھان ھەیە و ھیچ کات تووشی گرفتی کەمی خۆراک نابێت و، ئێستا ڕاستە خۆراک زیاتر لە ڕێگەی تورکیاوە بۆمان دێت کە لەوێش ئۆکرانیا نزیکە ھاوردەی دەکەن بە تایبەت زەیت و ڕۆن، بەڵام ئەگەر لەوێش خۆراکمان بۆ ھاوردە نەکرێت وڵاتی دیکە زۆرن خۆراکی لێ ھاوردە بکەین، چونکە تەنھا یەک وڵات نیە خۆراک بەرھەم بێنێت و زۆرینەی وڵاتان دەتوانین خۆراکی لێ ھاوردە بکەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی زەیت و ڕۆنی لێ ھاوردە دەکرێت ئێستا لە ئۆکرانیا و تورکیایە، بەڵام ئەگەر لەوێش گرفت ھەبێت لە وڵاتی دیکە ھاوردەی دەکەین، بۆیە ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لە ڕێگەی بازرگانانی خۆمان ڕێگە نادەین گرفتی کەمی خۆراک دروست بێت".

باسی لەوەشکردووە، "لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان و لە کۆگاکان خۆراکێکی زۆر ھەیە و تا ماوەیەکی درێژ پێویستمان بە خۆراک نابێت و ھەر کاتێکیش پێویست بێت لە وڵاتی دیکە ھاوردەی دەکەین، چونکە وڵاتان زۆرینەیان ھەموو جۆرە کەلوپەلێکی خۆراک بەرھەم دێنن، بەڵام بڕوا ناکەم دۆخەکە بەو جۆرە بکێشێت و گرفت بۆ ھیچ شوێنێک دروست بێت و ئێمە پلانی خۆمان ھەیە و ڕێگە بە دروستبوونی ھیچ قەیرانێکی کەمی خۆراک نادەین".