سەرکردەیەکی ئیسلامی بۆ زایەڵە: سەردانی کردنی سەرۆکی قەوارەی زایۆنی بۆ تورکیا چاوەڕوان نەکراو بوو
(0)
سەرکردەیەکی ئیسلامی کورد وێڕای ستایشی هەڵوێستەکانی پێشووی تورکیا بەرانبەر لە فەلەستین و دژایەتی ئیسرائیل، جەختی کرد کە سەردانی کردنی سەرۆکی قەوارەی زایۆنی بۆ تورکیا چاوەڕوان نەکراو بوو.
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەرکەس ولایەن و وڵاتێکدا ئازادە لەسەر چ بنەمایەک پەیوەندیەکانی خۆی دادەڕێژێت و ڕێکی دەخات بەڵام ئازاد نیەلەوەی لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا گەلانی تری ژێر دەستە و مەزڵوم بکاتە قوربانی و باجەکەی بدەن، سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی قەوارەی زایۆنی كە قودس و قیبلەی یەكەممانی داگیركردووە بۆ وڵاتیی توركیا،و چاوەڕوان نەكراو بوو.
وتیشی، بەو پێیەی قەوارەی جولەکە زوڵم و ستەمی لەگەلی فەلەستینی کردووە و خاکەکەی داگیر کردووە و گەلەکەی دەچەوسێنێتەوە، ئومێد دەکەین کە ئەم جۆرە پەیوەندییانە نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خەباتی درێژخایەنی گەلی موسڵمانی فەلەستین و بە مافەكانی، هەروەک ڕوون و ئاشکراشە کە وڵات و گەلی موسڵمانی تورکیا لە ڕابردوو و ئێستاشدا پشتگیری دۆزی رەوای فەلەستین و وەستانەوەی بە رووی داگیركاری زایۆنی و تاوانە بەردەوامەكانی لەفەلەستین و مزگەوتی ئەقسان.
ڕونیشی کردەوە ، گومانی تێدا نیە کە دەوڵەتی توركیا كە سەركردایەتیەكەی لەم ساڵانەی دواییدا چەندین هەڵوێستی باش و ئەرێنی دژ بە داگیركاریی و دەستدرێژی ئیسرائیل نواند، لەو هەڵوێستانە نواندی لەسەرنیشتەجێكردنی زۆرەملێ و رەگەزپەرستی و گەمارۆدان و زەوتكردنی زەوی خاوەنەشەرعییەكانی و بە جولەكەكردنی شاری قودسی پیرۆز.
لەڕاستیدا پێگەو پایەی نێودەوڵەتی كۆماری توركیا لەناوئوممەتی ئیسلامی بەرزدەنرخێنرێت ئومێدمان وایە ئەم جۆرە پەیوەندیانە نەبنە هۆی پشتکردنە دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین و لەهەمان کاتیشدا نەبێتە هۆکارێک بۆ لەدەست دانی ئەو متمانەیەی کەموسڵمانان بە گەل و وڵاتی تورکیایان هەیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: