به‌شداری سه‌ركونسوڵی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌هار له سلێمانی
(0) /
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌هار له سلێمانی به‌شداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی به‌رواری 11ی ئازاری 2022ی زاینی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به‌شداری كرد له له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌هار له سلێمانی.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی، قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئابووری به‌شداریان كرد.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه له 11 تاكو 20ی ئازار بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، نزیكه‌ی 180 كۆكپانیای عێراقی، ئێرانی، توركیا، سوریا، ئه‌ڵمانیا به‌شداریان كرد.
له پاش مه‌راسیمی كرده‌وه‌ی پێشانگاكه، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر سه‌ردانی ژووره‌كانی كۆمپانیا به‌رهه‌م و هه‌نارده‌كارانی ئێرانی كرد له بواره‌كانی مه‌وادی خۆراك، پیشه‌سازی ده‌ستی، پۆشاك، چه‌رم و...هتد، و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ران و خاوه‌ن ژووره‌كان دا گفتوگۆی كرد.
تێبينيێك بنێرە: