بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: کێشە تەندروستیەکان دەگەیەنرێنە بەغداد

(0) / / گفتگو / ئازاد موستەفا زایەڵە بەغداد یەكێتی چەكی كیمیایی


Mar 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە کێشە تەندروستیەکان دەگەیەنرێنە بەغداد.

د. ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ‎‎بەرێز چرۆ حەمەشەریف پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسییۆنی یەكێتی وەك یەكەم پەرلەمانتار  بۆ پرسی بەركەوتوان وكەموكوڕیەكانی نەخۆشخانەكەیان سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە و پاشان نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی كرد  و لە نزیكەوە بینی خزمەتەكانی نەخۆشخانەكەی لە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فەرەنسی هەڵسانگاند .

وتیشی، ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی و پرسی هێنانی پزیشكانی پسپۆری نەخۆشیەكانی سنگ و چاومان  لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تاووتوێكرد، بەڵێنی دابوو كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن خزمەتی بەركەوتوان بكات ئێمە داواكاریەكانمان  لە حكومەتی عێراقی پێشكەش بە بەرێزیان كرد چاوەرێ یان دەكەین ودڵنیاین لە تواناكانی.

ڕونیشیکردەوە، لە كۆتاییدا پاش پێزانینی بۆخزمەتەكانی نەخۆشخانەكە پێمان ڕاگەیاند بە دەر لە وەرنەگرتنی ئەو نەخۆشخانەیە لە لایەن كۆمپانیایی جێ بەجێكارەوەئێستا لە هەموو كوردستان شوێنك خزمەتی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی تیا بكرێت بەدەر لەو هەمووئاستەنگانەی بۆی دروست دەكرێن تەنها و تەنها نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیاییە، لە رۆژانی ١٣-١٤-١ی ئازار ٢٠٢٢ پزیشكانی پسپۆری هەناوی و سنگ و  چاو  بە هەماهەنگی یەكیێتی نیشتمانی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نەخۆشخانەكە ئەكەن.

داوا لەو ٣٥٠ سێ سەد و پەنجا بەركەوتەیە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر دەكەین كە تا ئێستا ناویان نوسراوە و پشكنینی تەواوەتیان ئەنجام داوە پابەند بن بەو كات ورۆژەی بۆیان نوسراوە، بە پێچەوانەوە ئێمە ناتوانین لە دەرەوەی كات و بەرواری دیاری كراو بیانبینین.

کامەران کەریم