وردەکارییەکانی دیداری نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا

(0) / / ترکیه / نێچيرڤان بارزانى زایەڵە مه‌ولوود چاوشئۆغلو


Mar 12, 2022

قەبارەی فۆنت:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌راوێزى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە پێشنيوه‌ڕۆى شه‌ممه‌ 2022/3/12 بەڕێوەچوو، دۆخى سياسيى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سوپاسى به‌شداريى نێچيرڤان بارزانى له‌ كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌ دۆخى سياسيى عيراق ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له‌ توركيا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا و ئۆكراينا، هه‌روه‌ها هيواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانيى زياترى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.
ده‌رباره‌ى دۆخى عيراقيش، نێچيرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه‌.