لە دیداری ئەردۆغان؛ نێچیرڤان بارزانی هەمدیسان جەختی کردەسەر خواستی هەرێم بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان لەگەڵ بەغدا

(0) / / ترکیه / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی ئەردۆغان


Mar 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى لە دیدار لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا نيوه‌ڕۆى شه‌ممه‌ 2022/3/12  له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.

دۆخى عيراق و ته‌‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عيراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو. تيايدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له‌ چه‌قبه‌ستووييى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عيراق كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.

ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ و نێوده‌وه‌ڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.