هۆکاری بەشدارینەکردنی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ٣٤هەمین ساڵیادی كیمیاباران
/
گفتگو
/
زایەڵە
هەڵەبجە
کۆمەڵەی قوربانیان
حیکمت هەڵەبجەیی
ئەندامێکی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ بڕیارمان دا كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كان و په‌راوێزخستنی شاری هه‌ڵه‌بحه له ڕوی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه، به‌شداری نەکەین له مه‌ڕاسیمی 34ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومیه‌كانه‌وه ڕێكده‌خرێت .
حیکمت هەڵەبجەیی ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی چەندین جار لە ڕێی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەکەمانەوە کێشە و گرفتەکانمان خستە ڕوو بە نوسراو و زارەکی بەڵام بێ وەڵام ماینەوە لە هەمبەر چارەسەر کردن و هیچ هەنگاوێکیشمان نەدی لەو بارەیەوە بۆیە، دوای دوو دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته بژێرێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و تاقانه‌كان و به‌ركه‌وتووان و كه‌سوكاری وونبوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ڕۆژی (26-02-2022)دا، به ڕاوبۆچونی زۆرینه‌ی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، بڕیارمان دا كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و توێژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه و په‌راوێزخستنی شاری هه‌ڵه‌بحه له ڕوی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه، به‌شداری نه‌كه‌ین له مه‌ڕاسیمی(34)ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومیه‌كانه‌وه ڕێكده‌خرێت .
وتیشی، لەم بارەشەوە بەڕێز پارێزگای هەڵەبجەمان لێ ئاگادارکردۆتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: