قایمقامی دەربەندیخان بۆ زایەڵە: هەوڵی دابین کردنی پێداویستیە تەندروستیەکان دەدەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە دەربەندیخان سڵێمان محەمەد


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی دەربەندیخان جەختی لەسەر هەوڵەکان بۆ دابین کردنی پێداویستیە تەندروستیەکان کرد.

سڵێمان محەمەد سەعید قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  سەردانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید حمید و مەڵبەندی خۆپاراستنی کرد لەگەڵ لێپرسراوی نەخۆشخانەکەو لێپرسراوی مەڵبەندەکەداکۆبوینەوە ، لیپرسراوی نەخۆشخانەکە ئاماژەیدا بە  نەبوونی جێگا و نەبوونی دەرمان لە هەردوو دەرمانخانە کەیاندا بەتایبەت دەرمانی نەخۆشیە دەرونیەکان وچارەسەرە سەرەتاییەکان و کەمی کارمەند هۆکارن لەنیگەرانیەکانی هاوڵاتیانی ئەم قەزایە لە کەرتی تەندروستی .

وتیشی، وێڕای  دەربڕینی نیگەرانی خۆمان  لە خراپی کەرتی تەندروستی لە دەربەندیخان بە بەراورد لەگەڵ قەزاکانی تردا،پشتیوانی خۆمانمان بۆ داواکاریەکانیان دەربڕی،هاوڕا بوین لەگەڵ بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخاندا بە هەمەئاهەنگی بە هەردوولا کار بکەن بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی .

ڕونیشیکردەوە، داواشمان لێکردن سەرجەم داواکانیان بە نوسراوێک ئاراستەمان بکەن بۆ ئەوەی بە پشتیوانی هەموو لایەک هەوڵی دابینکردنی پێداویستیە تەندروستیەکان بۆ ئەم مەڵبەندوو تەواوی نەخۆشخانەکانی دەربەندیخان دابین بکرێت .

کامەران کەریم