بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: کێشەکانمان دەگەیەنرێنە پەرلەمانی عێراق

(0) / / گفتگو / زایەڵە کامەران مستەفا هەڵەبجە پەرلەمانی عێراق


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایگەیاند کێشەکانیان دەگەیەننە پەرلەمانی عێراق.

کامەران مستەفا بەرێوەبەری گشتی شەهیدانی هەڵەبجە  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، خاتو (چرۆ حەمە شەریف) ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سەوز وستافی ھاوڕێی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجەی کرد . بەئامادە بوونی بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە  پێشوازیمان لەبەڕێزیان کرد .

وتیشی،  بەوردی قسە لەسەر کێشەکانی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی و بریندارانی چەکی کیمیاوی و منداڵانی ونبوو وتاقانەکانی کیمیاباران و خەڵکی ھەڵەبجە بە گشتی کرا وە داوامان کرد وەك نوێنەری ھەڵەبجە لە پەڕلەمانی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ پەڕلەمانتارانی دیکە پێکەوە ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی  مافە یاساییەکانی کەسوکاری شەھیدانی ھەڵەبجە و خەڵکی ھەڵەبجە  بدەن .

ڕونیشیکردەوە، لای خۆیەوە خاتو چرۆ حەمە شەریف  بەڵێنی داداکۆکیکاری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ھەڵەبجە بێت ، لەگەڵ ھاوڕێکانی لە فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنەکانی دیکەھەموو ھەوڵێك بدەن تاوەکو حکومەتی عێراق ناچار بکەن بۆقەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ھەڵەبجە و خەڵکی ھەڵەبجە ، و ئاوڕدانەوە لە ھەڵەبجە و خەڵکی ستەم دیدەی ئەم شارە .

کامەران کەریم