مەککێنزی: ئێران 300 مووشەکی بالیستی هەیە / مووشەکەکان دەگەنە تەل ئەڤیڤ

(0) / / جهان / زایەڵە مەککێنزی کۆنگرێس مووشەک ئێران


Mar 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە نیازی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەوان بووبێت، بەڵام دان بەوە دادەنێت مووشەکەکانی ئێران بە وردی ئامانجەکانیان دەپێکن و لەڕووی مەوداشەوە دوور دەڕۆن.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرماندە کێنێت مەککێنزی بە کۆنگرێسی ئەمریکای راگەیاند، ئێستا ئێران 300 مووشەکی بالیستی هەیە و هەندێ لەو مووشەکانە توانایان هەیە لە تەل ئەڤیڤی ئیسرائیل بکەونە خوارەوە.

 مەککێنزی دەڵێت، هیچ کامێک لەو مووشەکانە توانایان نییە بگەنە ئەوروپا، بەڵام ئێران لەماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵی رابردوو، پارەی زۆری لە بەرنامەی مووشەکیی بالیستی خەرجکردووە.

 مەککێنزی دانی بەوەدانا مووشەکەکانی ئێران لەڕووی وردی و دوورمەوداییەوە بەرەوپێشچوون، هۆشداریشیدا کە ئێران پەرەی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیشی داوە کە لەتوانایاندا هەیە مەودایێكی دوورودرێژ ببڕن و مووشەکی کرووزی بەرهەمهێناوە لە توانایاندا هەیە لە "بنکە سەربازییە گەڕۆکەکان بدەن."