قەتڵی نامووسی؛ کوردستان گۆڕستانی ژنانی بێ ناو و نیشان

(0) / / زنان / كۆمەڵایەتی قەتڵی نامووسی گۆڕستان ژنان


Jan 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

گۆڕستانی ژنان بۆ کچانی بێ ناو و نیشان؛ کچانێک کە بوونەتە قوربانی توندوتیژی بنەماڵەیی بە ناوی "نامووس" لەم گۆڕستان غەریب و بێ کەس دەنێژرێن.

زایەڵە؛ وەفا، شەرافەت، سرگوڵ، مونیرە، عاتیفە، نێرگس، هۆژان، ئەو ژنانەی بێ ناو و نیشانەن کە لە ژێر پەردەی نامووسدا، کوژراون و بکوژەکانی ئەوان پاڵەوانانی کۆمەڵگان، هەمان بکوژەکانن کە شەوانە لە داڵانی زیندانەکان تووشی ئازاری ویژان بوون و دەڵێن: "ئەگەر گوشاری کۆمەڵگا لە سەرمان نەدەبوو شایەت هیچ کات تووشی کوشتنی ژنێک لە بنەماڵەکەم نەدەبووم". لەم دوویانە شایەتی شەپۆلێکی نوێی لە قەتڵە ناموسییەکان لە کوردستان بووین، ژنان و کچانێکی بێ پەنا کە خوێنیان بە دەستی یەکێک لە نزێکترین ئەندامانی بنەماڵەکانیان ڕژاوە و دەرژێت، کچانی بێ ناو و نیشان کە لە ژێر پەردەی نامووس دەکوژرێن، پاش ئەو ڕووداوە، ماوەی دوو ڕۆژی پێدەچێت هیچ کەس ئامادە نییە، ئەوان بە خاک بسپێرێ، لە زۆربەی کاتەکاندا گۆڕەکانی ئەوان جیا کراونەتەوە، هەرچەندە ئەگەر شانسیان هەبێت، گۆڕێک بۆ ئەوان بوونی هەبێت، لە زۆربەی کاتەکاندا، بێ گۆڕ وبێ ناو و نیشانن.

قەتڵە نامووسییەکان:

ژنان قوربانی سوننەت و فەرهەنگی دواکەوتوویی کومەڵگان، کۆمەڵگایەک کە بە خێرایی گەشەی سەندووە و چاخی تێکنوڵوژی و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییە، بەڵام ژنانێکی زۆر بە هۆی کەڵکوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی یان پەیوەندییەکی سۆزداری دەکوژرێن و کۆمەڵگا لە ژێر ڕکیف و کۆنتڕۆڵی سیکسوالیتەی ژنان ڕۆڵی هەیە، لە سەر جەستەی مێینە هەستی خاوەنداریەتی هەیە. قسەی ئەو ژنانە نەنووسراوەیە و کەمتر لە میدیاکان ئاوری لێدراوەتەوە و شەن و کەوی بۆ کراوە. یاسا بە بەهێز بوون لە فەقیی ئیسلامی، ڕێگای بۆ زۆربوونی قەتڵە نامووسییەکان خۆش کرد. ژنان لە چاخی نوێیدا، مۆدڕنتر بوون و ئامادە بە قەبووڵکردنی هەڵاواردنی جنسییەتی نییەن و چۆکیان بۆ سوننەت و چەقبەستوویی باۆەرەکانی گۆمەڵگا نەداوە و مافی تەڵاقیان دەوێت. زوربەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەڵکوەر دەگرن و کۆمەڵگا هەروەها کۆمەڵگایەکی سوننەتەییە بەو هۆیەوە ژنان قوربانی سوننەت و دواکەوتووین و ئاماری قەتڵە نامووسییەکان پەرەی سەندووە و لە بزووتنەوەی ژنان و چالاکییە مەدەنییەکان کەمتر ئیرادەیەک بۆ چالاکییەکانی دژی قەتڵە نامووسییەکان و ژن کوژی بوونی هەیە

توندوتیژی بنەماڵەیی:

ماڵ لە جیهان بە یەکێک لە نائەمنترین شوێنەکان بۆ ژنان بە ئەژمار دێت و توندوتیژی بنەماڵەیی یەکێکە لە هۆکارەکانی قەتڵە نامووسییەکانە. لە قەتڵی نامووسیدا ژنەکان لە زۆربەی کاتەکاندا، به رووسەری یان سەرین دەخنکێندرێن یان بە چەکی گەرم دەیان کوژن و دەڵێن: بە هۆی نەخۆشی گیانی لە دەسداوە یان دەخرێتە ناو ڕووبار. هۆکاری زۆڕێک لە قەتڵە نامووسییەکان بلاوکردنەوەی دەنگۆی خەڵکە لە مەڕ ژنەکان و قەتڵی ناموسی لە کۆمەڵگا سوننەتییەکان و خەڵک سالار یەکێک لە مافە سروشتییەکانی پیاوان بە ئەژمار دێت. بەپێی بیروبۆچوونی فردیناند تونێس، ئیبنەخلدون، ئیمل دوورکیم قەتڵی نامووسی بۆدەربڕینی هەستی خەوشدار کراوی ویژدانی کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات. کۆرۆنا و بێکاری پیاوان لە زوربوونی قەتڵەکانی بنەماڵەیی کە قەتڵی نامووسی لە خۆدەگرێت، کاریگەری هەبووە

ژنانی بێ گۆڕ:

ڕۆژێک بە زیلان دەڵێن: خۆت ئامادە بکە دەچینە قەراخی ڕووبار، زیلان دەیزانی کە بڕیارە بخرێتە ناو ڕووبارەکەوە، بەڵام ڕێگایەکی بێجگەلە ملکەچکردن نییە، جلی لە بەرکرد و خۆی کۆکردەوە و لەگەڵ پیاوانی ماڵەوە کەوتە ڕێ بۆ قەراخ ڕووبارەکە.

مریەم یەکێک لە ژنانی گوندەکە لە تەنیشت ڕووبارەکە بوو کە دەیگێڕێتەوە: بەیانی زوو پیاوانی ماڵەوە زیلانیان هێنا و لە تەنیشت ماڵی ئێمە چوون، تێگەیشتم کە ئەمڕۆ زیلان دەخرێتە ناو ڕووبارەکەوە، مێردی زیلان شەک و گومانی لێکردبوو کە زیلان خیانەتی لێکردووە. دواتر زیلان دەبەنە قەراخ ڕووباری زێی گەورە و زیلان فڕە دەدەنە ناو ڕووبارەکە. بەڵام زیلان داوای پەشیمان بوونەوە و لێخۆشبوون دەکات و ناچێتە ناو رووبارەکەوە ولە کۆتاییدا، براکەی بەردێکی گەورە دەدات لە تەپڵی سەری و مێشکی دەپڕژێ و ڕووبارەکە زیلان لەگەڵ خۆی دەبات. بەم شێوەی هیچ کەس لە ناو و نیشانی زیلان ناپرسێت و گۆڕیشی نییە

هۆکارەکانی قەتڵە ناموسییەکان:

داب و نەریت وئاکارە خۆجێیەکان قەتڵە نامووسییەکان بە ڕەوا دەزانێ و تەنانەت لە هێندێک کاتدا، دەووترێ کە ئەوانە مافی خۆیان کە کوژراون. توندوتیژی نامووسی لە چوار چێوەی پەیوەندیی ماف و شەرعدا، پاساو دەکرێت. هیچ بکوژێک (پیاو) قیساس ناکرێت،  ئەگەر لە قەتڵی ناموسی  پیاویک بکوژرێت بکوژەکە قیساس دەکرێت، بەڵام ئەگەر برایەک خوشکەکەی خۆی بکوژێت قیساس ناکرێت. خۆبورادن لە پێکهێنانی ژیانی زۆرەملێ، پەیوەندیی خۆشەویستی، داواکاری جیابوونەوە، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ڕێگای خزمایەتییەوە، فەرهەنگ ناوک بڕین لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربوونی قەتڵە ناموسییەکان ڕۆڵیان هەیە، لە مەڕ قەتڵە ناموسییەکان هیچ ئامارێکی فەرمی بوونی نییە، لە هەموو جیهان قەتڵی نامواسی بوونی هەیە و پەیوەندیی بە ئیتنیک، فەرهەنگ و زمانێکی ەوە نییە، بە چوونە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری و فەرهەنگ گشتیی، ڕێژەی قەتڵە ناموسییەکان و توندوتیژی بنەماڵەیی کەم دەبێتەوە./بەهار عەباسی