کچانی سیروانی نوێ لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق کۆتاییەکی پڕ دەستکەوتیان تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق کچانی سیروانی نوێ لە پاڵەوانێتییەکەدا بەئاست و ئەنجامەکانیان ناوی یانەی سیروانی نوێیان بەرزکردەوە پاش بەدەستهێنانی سەرجەم ئەنجامەکان
لەئاستی پێشکەوتواندا:
بە پێی وتەی شەمام سەمەد ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون
۱- ئەسما صفدر - ٥۰۰۰م ڕۆشتن - پلەی یەکەم
۲-ئاسیا عەزیز قادر - هەڵدانی ڕم - پلەی یەکەم و شکاندنی ژمارەی تایبەتی خۆی.
۳- لەنیا هێڤی - هەڵدانی قورسایی - پلەی سێیەم.
٤- ئەسما سەعید - ۸۰۰م ، ۱٥۰۰م- پلەی سێیەم و دووەم.
٥- شنیار عبداللە - ۱٥۰۰م - پلەی سێیەم.
لەئاستی تازە پێگەشتووانیشدا:
۱-دێرین بەختیار - ۱۰۰م ، ۱۰۰م بەربەست - لەهەردوو یاریەکەدا پلەی یەکەمی عێراق و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێی عێراق.
۲- فریشتە حسین - ۳۰۰۰م ڕۆشتن - پلەی
یەکەم و شکاندنی ژمارەی خۆی.
۳- مەستان عمر - ٤۰۰م - پلەی دووەم.
٤- ئیلاف ئاراس - ۲۰۰م - پلەی دووەم.
٥-پلەی یەکەمی ڕاکردنی پۆستەی تێکەڵ(۱۰۰م+۲۰۰م+۳۰۰م+٤۰۰م) بەبەشداری پاڵەوانان(فریشتە - ئیلاف - دێرین و مەستان).
ئەو راهێنەرە سوپاس بۆ پاڵپشتی هەمیشەیی یانەکەی و کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی بۆ دابینکردنی یاریگا بۆ ئەو یاریزانەی.