کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی بۆ زایەڵە: هەبوونی سەرۆکێکی وەک دکتۆر بەرهەم کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر لێک نزیکترکرنەوەی کورد، شیعە و سونە

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەرهەم ساڵح عێراق سەرۆک کۆمار بەمۆ ئەمین


Mar 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵحە و لەمە پاشکەشەی نەکردووە.

بەمۆ ئەمین کادیری پێشکەوتووی یەکێتی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆک کۆمار زیاتر بە پۆستێکی تەشریفی ناسراوە و لە سیستمی حکومڕانی عێراقدا دەسەڵاتی یەکەم سەرۆک وەزیرانەوە و پەرلەمانیش دەسەڵاتەکانی تشریعیە سەرۆک کۆمار کە لە ساڵانی ٢٠٠٥ ەوە بە ئیستیحقاقی هەڵبژاردن و یەکەم کەسایەتی کورد کە مام جەلال بوو بەهۆی بەهێزی توانای شێوەیەکی جیاوازی بە پۆستەکە بەخشی و وەک ئەندازیاری کۆکردنەوەی ڕا جیاوازەکان ناسرا .

ڕاشیگەیاند: لەخولی ڕابردوشدا دکتۆر بەرهەم وەک خوێندکارێکی هەڤاڵ مام جەلال و کەسایەتیەکی گرنگ لە بواری دیپلۆماسیەت و هەبوونی ئەزمونێکی باشی بەڕێوەبردن و بونی پەیوەندیەکی توندو تۆڵ لەناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتیش ئەم پۆستە لەسەر دەستی دکتۆر بەرهەم گرنگی و بایەخی بۆ عێراقیەکان هەبووە چونکە عێراق بە دۆخێکی سەختی ناوخۆی و ململانێ ی مەزهەبی و میلیشیای و تیرۆریدا تێ پەڕ دەبێت و ڕۆڵی نێو دەوڵەتیش لەگەورەکردنی کێشەکانی عێراق زیاترە .

وتیشی، لە دۆخی ئێستای عێراقدا هەبوونی سەرۆکێکی وەک دکتۆر بەرهەم کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر گۆڕینی ئاراستە سیاسیەکان و لێک نزیکترکرنەوەی کورد و شیعە و سونەی عەرەب، چونکە بنەماکان یان خەسڵەتەکانی سەرۆکی تێدایەو بۆ کوردیش کە پۆستەکە پشکیەتی تەنها کاندیدی بەهێزەودەتوانێت ڕۆڵ ببینێت لە بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کوردو نێوەندگیری لەنێوان کوردو عەرەبدا.

ڕونیشیکردەوە، د. بەرهەم چونکە لەسەرئاستی عێراق پێگەی بەهێزەو زمانی دیالۆگی هەیەو کاسایەتێکی دیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە دەتوانێت لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە کاریگەری لەسەر دانوستانەکان هەبێت .

کامەران کەریم