مامۆستایه‌كی زانكۆ بۆ زایه‌ڵه: به‌رهه‌م ساڵح هه‌میشه جێگای متمانه‌ی عێراق و هه‌رێم بووه
/
گفتگو
/
زایەڵە
بەرهەم ساڵح
هێـمن كه‌ریم
مامۆستایێکی زانکۆ لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر کورد جارێکی دیکە نەتوانێ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلای بكاتەوە ئەوا ناتوانێ داوای مافەکانی بکات.
د، هێـمن كه‌ریم مامۆستای زانكۆ له‌وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، به پێویستی ده‌زانم چه‌ند ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار بڵێم، زۆر شتی له‌سه‌روتراوه به‌پێی ئیستیحقاقی سیاسی عێراق و وه به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆك كۆمار دراوه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌م ڕێكه‌وتنه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا كراوه، له‌دوای ڕژیمی عێراقیش چو‌نكه به‌پێی ئه‌و ڕیكه‌وتنه ستراتیژیه‌ی كورد و تاڕاده‌یه‌ك عێراقیش له‌دوا ڕوخانی ڕژێمی عێراق ئه‌م پۆسته سیادیانه دیاری كران، چ له‌هه‌رێم و چ له به‌غداد .
وتیشی؛ بۆیه به پێویستی ده‌زانم ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڵێم ئه‌گه‌ر بێت‌و پارتی دیموكراتی كوردستان سور بێت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبه عێراقیه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێم كێشه له‌به‌ڕێوه‌چونی سیاسی ئیداری كارگیری ئابوری وه‌بگره كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم دروست ده‌بێت، واته ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، چو‌نكه به‌پێی ئه‌و ڕیكه‌وتنه ستراتیژیه هه‌رێم و عێراق كه‌ئه‌م پۆسته دیاری كراوه بۆهه‌رێم وه‌له‌هه‌رێمیش پۆستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه.
ڕونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه نه‌بونی ئینتیمای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كورد واخه‌ریكه وامان لێده‌كات سه‌رۆك كۆمار جارێكی تر وه‌رنه‌گرینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لیكترازانی هه‌رێم، بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم میكانیزمێكی شایسته بدۆزنه‌وه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی بۆیه‌كلای كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆئه‌وه‌ی له‌عێراق وه‌ك كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ ویه‌ك ئایدیا‌و یه‌كبیرو بۆچوونمان هه‌بێت، وه‌بتوانین كورستانێكی به‌هێز و هه‌رێمێكی پرسه‌رمایه‌دار و خۆشگوزه‌رانی بونیاد بنێین بۆ هاونیشتیمانیه‌كانمان، ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كورد نه‌توانین سه‌رۆك كۆماری یه‌كلا بكه‌ینه‌وه ئه‌وا جارێكی‌تر ناتوانین داوای مافه‌كانی كورد بكه‌ین له عێراق، بۆیه هه‌موو حیزبه عێراقیه‌كان له ئێستادا ڕێك كه‌وتوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌ركات بیانه‌وێت ماده‌كانی ده‌ستوری هه‌رێم لاستیكی به‌كار بهێنن بۆ ویست و مه‌رامی خۆیان .
باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه وه‌ك حیزبه كوردستانیه‌كان نه‌مانتوانیوه ئه‌و ئیراده و كیانی ته‌بای و برایه‌تیه‌مان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدا، بۆیه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێویسه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌پلانی ئه‌ی كه پۆستی سه‌رۆك كۆماره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت میكانیزمی پلانی دوو ببێته هۆی قه‌ره‌بوو بونه‌وه‌ی هه‌موو یاساكان و ده‌ستوره‌كانی پلانی ئه‌ی، به‌پیێ ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌ی له‌نێوان یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دا هه‌یه ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كورد به‌یه‌ك به‌ر بژێر بەشدار بێت بۆسه‌رۆك كۆمار، بۆئه‌وه‌ی دوباره بتوانین ئه‌و پۆسته وه‌ر بگرینه‌وه به‌پێی ئه‌و یاسا‌و ده‌ستورانه‌ی كه پێمان دراوه له‌عیراقدا، ئه‌ویش ته‌نها د به‌رهه‌م به شایسته‌ی ئه‌م پۆسته ده‌زانرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ موماره‌سه‌ی بووه تا ئێستا توانیویه‌تی كه‌سێك بێت كه لایه‌نی لێك تێگه‌یشتنی له‌هه‌موو كاندیده‌كان به‌هێزتربێت، د. به‌رهه‌م هه‌میشه جێگای متمانه‌ی عێراق و هه‌رێم بووه وه توانیویه‌تی لێك نزیكبونه‌وه هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو حیزبه كوردستانیه‌كان و وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقیش هه‌بووه، ده‌بێت ئه‌و ببێت به‌كسێكی شایسته وه‌تاكه كه‌س كه‌شیاو بێت بۆئه‌م پۆسته، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌دوو كاندید به‌شدار بوو ڕه‌نگه‌نه‌توانین جارێكی تر ئه‌و پۆسته وه‌ك كورد وه‌رگرینه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێكترازانی كیانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی كورد وه‌هه‌تا به‌گریمانه‌وه ده‌ڵێم ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌تا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیشی لێ بكه‌وێته‌وه چو‌نكه ڕیكه‌وتنی سترتیژی كه‌لێنی تی ده‌كه‌وێت .
كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: