ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: بونی سیاسیەکی بەهێزی وەک د.بەرهەم بۆ عێراق پێویستە

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەرهەم ساڵح بڕوا محمد


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەنوسێک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "ئێستا بارودۆخی عێراق و جیهان بە جۆرێکە کە کورد پێوستی  بەوەیە سەرۆک کۆمار لەدەستی کوردبمێنتەوە، بەڵام چۆن و کێ دەتوانێ ئەم پۆستە بەڕێوەبەریت  دەبێت ئەزمون و پەیوەندی هەبێت لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا و ئێران و لایەنەسیاسیەکانی عێراقیش چونکە سیاسەت وبەڕێوەبردن ئەزمون پەیوەندی دەوێت."

بڕوا محمد نوسەرو ڕۆژنامەنووس لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  گرنگە ئەوەکەسەی کە کاندیدبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار زمانی ئێنگلیزی وعەرەبی بزانیت زۆر بە بەباشی بۆ ئەوەی بتوانێت ئیدارەی پۆستەکەی پی بدات  دواتریش دەبێت لایەنە سیاسی کوردستان ئێستا زۆر بە ئاگایەوە مامەڵە لەگەڵ  ئەم پۆستەدابکەن، کوردبون بخەنەپیش بەرژەوەندی حیزبی و شەخسیەوە بۆ ئەوەی ئەم پۆستە لەلای کورد بمێنتەوە تا وەکو هەرێمی کوردستان بتوانیت هەق و مافی کورد لە بەغداد بەدەست بهێنت وبمێنتەوە .

وتیشی،  ئێستا بارودۆخی عێراق وجیهان بەجۆرێکە کە کورد پێوستی  بەوەیە سەرۆک کۆمار لەدەستی کورد بمێنتەوە بەڵام چۆن و کێ دەتوانێ ئەم پۆستە بەڕێوەبەریت  دەبێت ئەزمون و پەیوەندی هەبێت لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا و ئێران و لایەنەسیاسیەکانی عێراقیش چونکە سیاسەت وبەڕێوەبردن ئەزمون پەیوەندی دەوێت گەربگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو بەڕێوەبردنی عێراق لەسەردەمی سەرۆک مام جەلال دا پێگەی هەرێم ومافی هاوڵاتیان لەئاستێکی باڵادابوو تەناتەت لەناوچەکێشەلەسەرەکانیش هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتەحەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلال کە هەمووانی لەژێرچەترێکدا کۆکردبوەوە لەدوای کۆچی مامیش دکتۆربەرهەم توانیویەتی پێگەی کورد لەبەغدا بهێڵیتەوە چونکە ئەستەمە لەنیوململانێی  تائیفی عێراق وعێراقچێتی لایەنە سیاسیەکان مافی هەرێم بهێڵیتەوە وەک لەڕابردوو بینمان بەنەناردنی موچەو بوجەی کوردستان هەرێم کەوتە چ باردۆخێکەوە بۆیەهەوڵەکانی سەرۆک کۆمار وقوبادی سەرۆک مام جەلال و سیاسەت وئەزمونی لەگەڵ ئەوروپاو وڵاتانی دراوسێ توانرا کێشەی هەرێم وبەغدا چارەسەربکرێت بۆیە دەبیت کورد بۆمانەوەی هەریم و پاراستنی کوردستان سەرۆک کۆماربۆکورددەستەبەربکاتوە بەوریایەوە مامەڵەلەگەڵ ئەوپۆستەدابکات چونکە لەگەڵ هەر هەڵەیەکدا گەورەترین زیان بەهەرێم دەکەویت ومیلەتیش باجەکەی دەدات .

ڕونیشیکردەوە، بۆیە پێویستە کوردیەک دەنگ ویەک هەڵوێست بێت لەبەغدا چونکە سەرەڕای ناکوکی سیاسی وتائفی کان لایەنە شیعی وسونیەکان شەڕی عێراق وپێگەی عێراق دەکەن هاوڕان بۆسەروەری عێراق وعەرەب بۆ چونکە ئەوان ئەگەرچی ناکۆکی سیاسی و تائیفیان هەبێت عەربونیان خستۆتەپێش بەرژەوەندی شەخسی وحیزبی وتائیفی وە دەبێت لایەنەسیاسیەکانی کوردیش بە ئەقڵێکی سیاسی وبەبەهێزی پێگەی کوردەوە یەک دەنگ ویەک هەڵوێست بن وپۆستی سەرۆک کۆماربۆکوردبهێڵنەوە چونکە بەلەدەست دانی ئەوپۆستەپێگەی هەرێم دەکەوێتە مەترسیەوە ، چونکە بەرژەوەندی هەرێم لەئیستادابونی سیاسی یەکی بەهیزەبۆپۆستی سەرۆک کۆمار  کەتوانای  سیاسەتکردنی هەبێت لەسەرئاستی عێراق وئەمریکا وئەوروپا بونمونەئێستا دکتور بەرهەرهەم سیاسیەیەکی لێزان وبەتوانایه پەیوەندیەکی باشی هەیە لەگەڵ وڵاتە بڕیاردەرەکان بۆکوردیش گرنگە کەسەرۆک کۆمار کوردبێت وپەیوەندی هەبێت لەگەڵ ولاتانی بڕیاردەر .

کامەران کەریم