دووهەمین فێستیڤاڵى زانستى و کلتورى لە زانکۆى هەڵەبجە سازدەکرێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فێستڤاڵ هەڵەبجە


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

لیژنەی سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵ ڕایگەیاند  ،  زانکۆى هەڵەبجە بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی رۆشنبیرى و هونەرى هەڵەبجە دووهەمین فێستیڤاڵى زانستى و کلتورى سازدەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فێستیڤاڵەکە رۆژى پێنج شەممە ٣١ى ٣، ى ٢٠٢٢ لە زانکۆى هەڵەبجە بە بەشداریی سەرجەم کۆلێژەکانى زانکۆ ئەنجامدەدرێت

ئەم فێستیڤاڵە چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستى و کلتورى لەخۆدەگرێت و لەناو کەمپى سەرەکى زانکۆى هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکان بریتین:

- کۆنسێرت

- نمایشکردنى جلوبەرگى کوردى

- نمایشى یارییە ئەلکترۆنییەکان

- پێشانگاى شێوەکارى

- پێشانگاى فۆتۆ

- پێشانگاى کتێب

- پێشانگاى خواردنە کوردەوارییەکان

- نمایشى بابەتە کلتورییە کوردەوارییەکان .

کامەران کەریم