چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: واباشترە پشتگیری کاندیدەکەی یەکێتی بکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەرهەم ساڵح یەکێتی کۆمار ڕەوەن تالیب


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕەوەن تالیب چاودێری سیاسی ڕایگەیاند؛ "باشتر و گونجاوترە لایەنەکان لەسەر کاندیدی یەکێتی رێکەوتنێک بکەن، بۆ ئەوەی یەککریزی میلەتەکەمان پارێزراوبێت، چونکە دۆخی عێراق و ھەرێمیش ئەوە ناخوازێت، لایەنەکان دووربن لەیەکتر."

ڕەوەن تالیب چاودێری سیاسی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  پۆستی سەرۆک کۆمار ، بەپێی عورفی سیاسی وھەڵبژاردنەکان لە دوای پرۆسەی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٥ وە پشکی نەتەوەی کورد بووە لە نێو کوردیش ئەو پۆستە، بەپێی رێککەوتن لەلای (ی.ن.ک) بووە و لە دوو خول لای سەرۆک مام جەلال بووە، دوو خولی دیکەش بە پێی رێککەوتنی لایەنەکوردیەکان یاخود بە ھەڵبژاردن ی نێوپەرلەمان بێت ئەو پۆستە یەکلا بۆتەوە بۆ کاندیدانی یەکێتی.

وتیشی، بۆیە ئەم خولەش، بۆ ئەوەی ئەو تەوافق و عورفە سیاسیە نەشکێت وا دەخوازێت پشتگیری کاندید یەکێتی بکرێت، بە گەواھیدەری سەرجەم نەتەوەکانی شیعە و سوونە و وڵاتانیش، نوێنەرانی یەکێتی توانیویانە ئەدایەکی باشی نیشتیمانی و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک بکەن، لەسەرجەم کابینەکان ڕوو سپی بوونە لە ئەدای کارەکانیان و لە ڕووی سیاسی ودیبلۆماسیەوەش کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە جێگای رێز و حیساب بۆکراوە.

ڕونیشیکردەوە، بۆیە باشتر و گونجاوترە لایەنەکان لەسەر کاندیدی یەکێتی رێکەوتنێک بکەن، بۆ ئەوەی یەککریزی میلەتەکەمان پارێزراوبێت، چونکە دۆخی عێراق و ھەرێمیش ئەوە ناخوازێت، لایەنەکان دووربن لەیەکتر، بۆیە باشترین ئێستاش ئەو ھەوڵە بدرێت دوور نیە بۆ رێککەوتنی نیشتمانی کە پێم وایە ئەمە باشترین چارەسەرە بۆ دۆخی ئێستای وەڵات.

کامەران کەریم