سووریا: لە پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەمێنینەوە

(0) / / سوریه / زایەڵە ئێران سووریا فەیسەڵ مێقداد


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە دیمەشق، وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەم سەفەرە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تاوتوێ کردنی پرسەکانی ناوچە و جیهان و بابەتەکانی هاوپێوەند بە پێوەندییەکانی دوو وڵات، ڕاشیگەیاند لە کە وڵاتاکەی لە پرسی ئەتۆمیدا وەکوو جاران پاڵپشتی لە تاران دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد هاوتا سوورییەکەی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بابەتەکانی هاوپێوەند بە پێوەندیی دوو لایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و نێودەوڵەتی تەوەری سەرکی دیدارەکە ڕاگەیێندراوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا ئەم سەفەرەی هاوتا ئێرانییەکەی بە دیمەشقی بە دەرفەتێکی زێڕین ناوبرد بۆ دیراسەی بابەتە باوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پێوەندیی دوولایەنە.

مێقداد ڕاشیگەیاند: دیمە‌شق جەختی لەسەر پتەوکردنی پێوندییەکانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لەوانە ئێران و وڵاتانی عەرەبی . هەماهەنگی دوو وڵات لە پرسەکانی ناوچە و جیهان بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند دیمە‌‌شق لە پرسی ئەتۆمیدا وەکوو جاران لەگەڵ تاران دەمێنێتەوە و پشتگیریی ئەم وڵاتە دەکات.

لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ سووریا و ئێران لە یەک سەنگەردان و ئێران لە سەرۆک و حکوومەت و گەلی سووریا پشتگیریی دەکات و پێوەندییەکانی دوو وڵات لە باشترین ئاست دایە.