قایمقامی دەربەندیخان بۆ زایەڵە؛ بەدوادوچوون بۆ کێشەسەرەکیەکانی قەزاکە دەکرێت

(0) / / گفتگو / سڵێمان محەمەد دەربەندیخان زایەڵە


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند ک بەدوادوچوون بۆ کێشەسەرەکیەکانی قەزاکە دەکرێت.

سڵێمان محەمەد سەعید قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ  عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کردین بەمەستی پیرۆزبایی وپشتگیریکردنمان بەبۆنەی دەستەکاربوونمان لەو سەردانەدا تاوتوێی چەندەندپرۆژەخزمەتگوزاریمان کرد وەک پرۆژەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان و کەرتی تەندروستی و ڕێگاوبان وەدواتر بەپێویستمان زانی هەریەک لە لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان و ئەندازیارو سەرپەرشتیاری پرۆژەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان بەسەربکەینەوە کەلەلایەن کۆمپانیای (ئۆهیتان)ی تورکی جێبەجێدەکرێت کە ماوەی چەن ساڵێکە بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پێویست کارکردن لە پرۆژەکە ڕاگیراوە وە دواتربەڕێزیان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی سلێمانی کرد بەڕێزیان بەڵێنیدا پاش مووچە هەوڵی دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە بدات .

وتیشی،  بۆ گرفتەکانی کەرتی تەندروستی لەسەر داواکاری ئێمەوبەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان بەڵێنیدا لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بکات .

کامەران کەریم