1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شەترەنج


Mar 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی یاری شەتڕەنج لە ژێر ناوی (مسعود احمد)لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیانەوە لە کەلار کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە میانەی رێوڕەسمی دەستپێکی خولەکە، تەڵعەت سەعدوڵا، بەڕێوەبەری وەرزشی گەرمیان ووتی، ئەم پاڵەوانیەتیە لەژێر ناوی (مسعود احمد)بەڕێوەدەچێت کە یاریزانێکی گەرمیان بووە کۆچی دوایی کردووە، پێشتر ئەم پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیە تەنها لە پارێزگاکان کراوەتەوە و بۆ یەکەمجارە لەگەرمیان دەکرێتەوە، تیایدا٦٠ یاریزان لەسەر ئاستی عێراق بەشدارن.

دواتر جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەریەتی وەرزشی گەرمیان و یەکێتی شەتڕەنجی عێراقی کرد بۆ کردنەوەی خولەکە لە گەرمیان، هاوکات ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵین ئەمڕۆ پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج لەگەرمیان بەڕێوەدەچێت و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆمان دوپاتدەکەینەوە بۆ برەودان بە یاری شەتڕەنج و بوارەکانی دیکەی وەرزش بەگشتی لەسنورەکە.

دواتر، جێگری سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی عێراق لە ووتەیەکیدا باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پاڵەوانیەتیەکە کرد و سوپاسی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیانی کرد بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکە لە گەرمیان.

کامەران کەریم