1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / چند رسانەای


Mar 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
ڕێوڕەسمی نەوەد و چوارەمین خولی ئۆسکار بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم بۆ فیلمی «کۆدا» کۆتایی پێهات.

 بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی هۆلیوود ڕیپۆرتێر، ڕێوڕەسمی نەوەد و چوارەمین خولی ئۆسکار شەوی یەکشەممە ۲۷ی مارس بە کاتی لۆس ئەنجلێس بە پێشکەش کردنی خەڵات بۆ هەڵبژێردراوانی بواری سینەما دەستی پێکرد.

 ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ۲۰۲۲ بۆ یەکەمجار پاش ساڵی ۲۰۱٨ بە پێشکەشکاری نەریتی بەڕێوە دەچێت. سێ خولی پێشووی ئۆسکار بە بێ پێشکەشکاری سەقامگیر بەڕێوە چوو بوو. ئیمی شوومێر، ڕۆجینا هاڵ و واندا سایکس سێ پێشکەشکاری ڕێوڕەسمی نەوەد و چوارەمین خولی ئۆسکارن.

 لەم خولە لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بۆ یەکەمجار بەکارهێنەرانی تۆیتەر فیلمی هەڵبژاردەی خۆیان هەڵدەبژێرن.

 بە پێی ڕاگەیاندنی ئاکادیمیا، بەکارهێنەرانی تۆیتەر بۆ یەکەمجار توانیویانە بە کەڵک وەرگرتن لە هەشتەگی OscarsFanFavorite# دەنگ بە فیلمە هەڵبژێردراوەکانیان کە لە ساڵی ۲۰۲۱دا نمایش کراوە، بێ ڕچاو کردنی ئەوەی ئەم فیلمانە ناودێری ئۆسکار بن، بدەن و فیلمی هەڵبژێردراو لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا دەناسرێت.

 فیلمی «هێزی سەگ» دەرهێنانی جین کامپیون، بەرهەمی کۆمپانیای نێتفلیکس کە یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۲۱ لە فێستیڤاڵی ڤێنیز نمایش کرا بە ناودێر بوون لە ۱٥ بەش دا لە سەرەوەی هەموو ناودێرەکانەوەیە.

 

لەم ڕێوڕەسمەدا تێروی کۆتسۆر ئەکتەری نابیستی فیلمی«کۆدا» بوو بە یەکەمین ئەکتەری نەبیستی پیاو لە مێژووی سینەمادا کە براوەی خەڵاتی ئۆسکارە. هەڵبەت پێشتریش مارلی مێتلین ئەکتەری ژنی لە سینەمادا بە یەکەمین ژنی نەبیستی مێژووی ئۆسکار ناسێندرا. تێروی کۆتسۆر لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتدا بەزمانی ئاماژە وتی: تەنیا دەمەویست بڵێم کە ئەم خەڵاتە تایبەت بە کۆمەڵگەی نەبیستراوان، کۆمەڵی کۆدا (کورتکراوی گەورەساڵانی نەبیست) و کۆمەڵی کەمئەندامانە.

جین کامپیۆن پاش کاترین بیگلۆ و کلۆیی ژانۆ  بووە بە سێهەمین فیلمسازی ژن لە مێژووی هەڵبژێردراوانی ئۆسکاردا. کامپیۆن بۆ دەرهێنەری فیلمی«هێزی سەگ» خەڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵی وەرگرت.

 

 ویل ئیسمیت لەم ڕێوڕەسمەدا پێش وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ڕۆڵی یەکەمی پیاو، بە هۆی ئەوەی لە نێو مەراسمەکەدا زلەیەکی لە کریس ڕاک دا کە گاڵتەی بە زوڵفی تاشراوی ژنەکەی کردبوو کەوتە بەر سەرنجی هەموو ئامادە بووان.

  هەڵبەت ئێسمیت لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا داوای لێبووردنی لە ئاکادیمیای ئۆسکار کرد.

 

هەڵبژێردراوانی نەوەد و چوارەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار:

 باشترین فیلم: «کۆدا» دەرهێنانی شان هیدێر

 باشترین دەرهێنەر: جین کامپیۆن بۆ فیلمی «هێزی سەگ»

 باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاو: ویل ئێسمیت بۆ فیلمی « ڕیچارد پاشا»

 باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی ژن: جێسیکا چوستین بۆ فیلمی «چاوەکانی تامی فای»

 باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواکەری پیاو :تێرویکۆتسۆر لە فیلمی «کۆدا»

 

 باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواکەری ژن: ئاریانا دیبۆس لە فیلمی «چیرۆکی وۆست ساید»

 باشترین سێناریۆی سەرەکی: کێنت برانا لە فیلمی «بێلفاست»

 باشترین سێناریۆی وەرگیراو: شان هیدر بۆ فیلمی «کۆدا»

 باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: ماشینەکەی من بڕانە (یابان)

 باشترین بەڵگە فیلمی درێژ: هاوینی ڕۆح

 باشترین ئەنیمەیشێنی درێژ: «ئەفسوون» بەرهەمی دیزنی

 باشترین گۆرانی: بیلی ئایلیش و فینیاس اوکانێل بۆ گۆرانی «کاتێ بۆ مردن بوونی نییە»

باشترین فیلمهەڵگری: گریگ فرایزێر بۆ فیلمی «dune»

باشترین دیزاینی جل و بەرگ: کروئیلا

 باشترین مۆنتاج: جوو واکر بۆ «dune»

باشترین مۆسیقای دەق: هانس زیمر بۆ «dune»

 باشترین کورتە بەڵگە فیلم: «مەلەکەی بالە»

 باشترین دیزاینی ڕوخسار: «چاوەکانی تامی فای»

 باشترین دیکۆر: «dune»

 باشترین دەنگ هەڵگر: «dune»

 ناودێری باشترین کورتە فیلم: «ماڵئاوایی درێژ»

 باشترین کورتە ئەنیمیشێن: The wind shield wiper