ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ زایەڵە: بەدواداچونمان بۆ چۆنیەتی خەرج کردنی بودجەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ کرد

(0) / / گفتگو / سەرچنار ئەحمەد زایەڵە کۆڤید هەرێمی کوردستان


Mar 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دەست پاکی لەپەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  وەک لیژنەی  دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونمانکرد لەسەر ڕۆشنای  ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی تایبەت بە ووردەکاری (بودجەی تەرخانکراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 و چۆنیەتی خەرجکردنی لەپارێزگای هەولێر ،بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر گفتووگۆی ووردمان لەسەر ڕاپۆرتەکەکرد .

وتیشی، شایەنی باسە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بڕی 600٫ ,222 ,9,908, نۆ ملیارو نۆسەدو هەشت ملیۆن و دووسەدو بیستو دوو هەزارو شەش سەد دیناری بۆتەرخانکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاوکاری و فریاگوزاری خێرا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،لەوگوژمەیە بڕی 1,680,000000 یەک ملیارو شەش سەدو هەشتا ملیۆن دینار دابینکراوە لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

ڕونیشیکردەوە، پارێزگای هەولێریش بڕی  2,500,000000دووملیارو پێنج سەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆخەرجییەکانی کەرەنتینەوبەرەنگاربوونەوەو ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا کەبڕیارە سبەی وەک لیژنە سەردانی پارێزگای هەولێریش بکەین.لەکۆتایی بەدواداچوونەکان ڕاپۆرت ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین.

کامەران کەریم