کۆمەڵی دادگەری؛ لەگەڵ فرە بازنەیین بۆ هەڵبژاردن

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر کۆمەڵی دادگەری


Mar 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، وەک کۆمەڵی دادگەری پێمان باشە هەڵبژاردن لەکاتی خۆی ێەنجام بدرێت، بۆهەڵبژاردن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەرسومی دەرکردووە، هیچ پاساوێک نیە کە هەڵبژاردن دوا بخرێت .

وتیشی، دووکێشە هەیە قسەیان لەسەر بکرێت، ئەویش مەوزوعی کۆمیسیۆنە وەمەوزوعی  سیستمی هەڵبژاردن ، پێمان باشە کۆمیسیۆنی ئێستا هەیە  هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات ، دوای هەڵبژاردن دەکرێت دەستکاری کۆمیسیۆن بکرێت .

ڕونیشیکردەوە، تائێستا هەڵبژاردن سیستمی یەک بازنەییە، پێمان باشە بکرێتە چوار بازنە لەهەرێمی کوردستان، چونکە هەموو جارێک پەرلەمان یاخود کۆمیسیۆن سیستمی تایبەتی خۆی دیاری دەکات .

کامەران کەریم