پڕۆژەی ئاوی گوندی هاوار کرایەوە + وێنە
(0) /
بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و قونسڵی فەڕەنسا لە هەرێم و جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی درێژخایەن بۆ نیشتەجێ بوانی گوندی هاوار کرایەوە کە لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی سۆڵیداریەتی نێودەوڵەتی فەڕەنسا بە ئەنجام گەیشت بوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارێزگاری هەڵەبجە لە ووتەیەکدا ڕایگەیاند، گوندی هاوار یەکێک لە گوندە هەرە جوانەکانی هەڵەبجەیەو شایستە بە هەموو خزمەتکردنێکە، ئەمڕۆ پڕۆژەی ئاویان بۆ جێ بەجێ کرا ، ئەرکی ئێمەشە وەک ئیدارە ئەو چەند کیلۆمەترە قیرەی کە ماوە بۆیان جێ بەجێ بکەین.
وتیشی، سوپاس بۆگەلی فەڕەنسا و قونسڵ و ڕێکخراوەکەش کە بە سوپاسەوە بە پشتیوانی دامەزراوەکانی کارەبا و ئاو و ناحیەی بیارە و جەی سی سی توانرە پڕۆژەکە بە ئەنجام بگەیەنرێت
لای خۆشیانەوە ڕێکخراوەکە ڕایانگەیاند، پڕۆژەکە بیرێک بە قوڵی 250مەتر و خەزانی ئاو و دابەشکردنی ئاو لە خۆی دەگرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: