کەمال عەبدولواحید: تۆپی دەستی یانەی سلێمانی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان

(0) / / ورزش / زایەڵە کەمال عەبدولواحید سلێمانی تۆپی دەستی


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەمال عەبدولواحید راهێنەری تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەی دەکات و راشیدەگەیەنێت تیمەکەیان ئەنجامی بەرچاوی تۆمارکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کەمال عەبدولواحید رایگەیاند تیمی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین ئەنجامی بەرچاوی لەسەرجەم ئاستە تەمەنییەکاندا دەستەبەر کردووە.

رونیشیکردەوە ئەو دەستکەوتانە بە هاوکاری بەردەوامی سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری تیمەکە بەدی هاتوە.

وتیشی وەک راهێنەر رۆڵی هەبووە لە دروستکردنی قوتابخانەیەکی تۆپی دەستی تایبەت بەیانەو پێگەیاندنی چەندین یاریزان لەلایەن د. ئاواتەوە و سەرخستنی حەوت یاریزان بۆ تیمی عێراق یەکێکی دیکەیە لە سەرکەوتنەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە بانگهێشتکردنی چەند یاریزانێک بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی لەسەر ئاستی پێشکەوتوان و لاوان و تازەپێگەیشتوان و بردنەوەی نازناوی گۆڵکاری خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقەوە بەشێکی دیکەن لە پێشکەوتنەکانی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی یانەی دایک رایگەیاند بە توانایەکی دارایی دیاریکراوەوە توانیویانە چەند یاریزانێکی تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتوان بۆ تیمی یەکەم سەربخەن و لە کۆتایشدا وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقیان لە ریزی پێنج گەورەکەدا کۆتایی پێهێناوە.