نوسەرێک بۆ زایەڵە: تورکیا چاوی بڕیوەتە تەواوی خاکی کوردستان

(0) / / گفتگو / زایەڵە تورکیا کوردستان


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا چاوی بڕیوەتە تەواوی خاکی کوردستان.

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نوسەر لەهەرێمی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە بیانووە بۆ داگیرکردنی زیاتری خاکی هەرێم و عێراق، تورکیا کاتێک هێرش دەکاتەسەر خاکی هەرێم بیانووی بوونی پەکەکەیە لەناو خاکی هەرێمدا، بەڵام ئەگەر بڕوانینە بوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم، دەبینین کە بنکەکانی تورکیا لە شوێنێکە و ئامانجی هێرشەکانیش شوێنێکی دیکەیە، بۆیە تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەشدا سەرقاڵ دەکات بەهێرشەکانەوە و لەتەنیشت هێرەکانەوە هەنگاوی زیاتر بۆ خاکی هەرێم دەنێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا تورکیا سێ گوندی نوێی داگیرکرد کە ئەم سێ گوندە هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەو جەنگەوە نییە.تورکیا تموحەکەی گەورەیەو لەخاڵێکدا ناوەستێت، بەپێچەوانەوە تاکو گەیشتن بەئامانجەکەی خۆی کە داگیرکردنی زۆرترین پنتە خاکی کوردستانە بەردەوام هێرش دەکات و هەموو چەکێکیش بەکاردێنێت.

وتیشی، بێدەنگی حکومەت و پارتی لەلایەکە و بێدەنگی بەغداش لەلایەکی دیکەوەیە.هەرچی بێدەنگی حکومەت و پارتییە، هەم پارتی حکومەتەو هەم حکومەتیش واتە پارتی، بێگومان بۆ هەموو لایەک ڕوونە پەیوەندی (حکومەت ــ پارتی) وتورکیا لەسەر چ بنەمایەکە، تورکیا تاکو ئەوکاتەی پارتی بەقسەی بکات، بەرگری لێدەکات و دەیپارێزێت، پارتیش بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بەتورکیا داوە و گوایە هەم تورکیاو هەم پارتیش دژی نەیارێکی هاوبەش دەجەنگن.

هەرچی بێدەنگی حکومەتی عێراقە، دوو لایەنە، لەلایەک عێراق ئەم هێرش و داگیرکارییەی تورکیای خستۆتەناو سەفەقاتێکەوە کە هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق بەرامبەرە بە ئاووپاراستنی ئەمنییەتی ئاوە لەعێراقدا.

لەلایەکیتریشەوە، عێراق لاوازەو پڕ ناکۆکی و پێکدادانەو ناتوانێت هیچ لەم بارەیەوە بڵێت، لەنێوان شیعەو سوننەدادابەشبوون هەیەو سوننەکان پێیانخۆشە تورکیا وەک شکاندنی دەسڵاتە شیعییەکە هەمیشە هێرش بکاتەسەر خاکی عێراق، لەبەرامبەریشدا تورکیا داڵدەی هەموو ئەوبەرپرسە سوننیانەی داوە کە عێراقیان جێهێشتووەو ڕایانکردووە بۆ تورکیا.

ڕونیشیکردەوە، هەڕەشەی ئەم هێزە لەسەر هەرێمی کوردستان گەلێک زۆرترە لەوەی کە هەستی پێدەکرێت، تورکیا چاوی بڕیوەتە تەواوی داهاتی کوردستان و بەپارەیەکی کەم خەریکە نەوتی هەرێم هەڵدەلوشێت، پاشان لەڕێگەی دۆستەکانیەوە لەهەرێم ڕێخۆشکەری بۆکراوە دەزگاجاسوسییەکانی بەکوردستاندا بڵاوبکاتەوەو دۆخی ئەمنی و ئاسایشی تاکەکەسی لەژێرمەترسیدایە. هەر خودی تورکیا وایکردووە هێزە کوردستانییەکان لەسەر بوونی پارێزگارێک بۆ کەرکوک ڕێک نەکەون، ئەوەیشی ئێستا لەبەغدا لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتیدا دەبینرێت لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەستی تورکیای لەپشتەو پارتی پۆستەکەی بۆ تورکیایە تاکو تورکیا زیاتر دەستکراوە بکات لەعێراقدا.

کامەران کەریم