کورتە فیلمی «جان داد» لە تورکیادا درەوشایەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە جان داد تورکیا سینەما ئێران


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

 کورتە فیلمی «جان داد» لە دەرهێنانی سوهەیلا پووڕ محەمەدی خەڵاتی یەکەمی باشترین کورتە فیلمی بەشی چیرۆکی چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی تورکیای بەدەست هێنا.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کورتە فیلمی «جان داد» دەرهێنان و نووسینی سوهەیلا پووڕ محەمەدی و ئامادەکاری جەواد ڕەمەزانی و بەرهەمی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ڕوودبار خەڵاتی یەکەمی باشترین کورتە فیلمی چواردەیەمین فێستیڤاڵی «ڕووتاری» تورکیای بەدەست هێنا.

 ئەم فێستیڤاڵە ۱۹ی مارس لە شاری بۆلۆ لە باکووری ئەنقەرەی تورکیا بەڕێوە چوو.

 کورتە فیلمی «جان داد» گێڕەرەوەی چیرۆکی کچێکە هەوڵ دەدا ئەو ماسییانەی باوکی ڕاوی کردوون ڕزگاریان بکات...

 ئەم کورتە فیلمە پێشتر خەڵاتی لێژنەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تارانی بە دەست هێناوە و پاش بەشدار بوون لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی وەک: ژنە فیڵمسازەکان لە ئەزمیر، تورکیا، میهوودی ئەمریکا و ژنانی پاکستان، یەکەم خەڵاتی بیانی خۆی لە فێستیڤاڵی «ڕووتاری» وەرگرت.