پرۆفسیۆرێک بۆ زایەڵە: حکومەتی هەرێم لە ڕێگای گرێبەستی ٥٠ ساڵەی وزە و پەیوەندی بنەماڵەیی پارتی بوەتە درێژکراوەی سیاسەتی تورکیا

(0) / / گفتگو / زایەڵە تورکیا پارتی هەرێم شێرکۆ حەمەئەمین


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

شێرکۆ حەمەئەمین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "حکومەتی هەرێم لەڕێگای گرێبەستی ٥٠ ساڵەی وزە و پەیوەندی بنەماڵەیی پارتی بوەتە درێژکراوەی سیاسەتی تورکیا و بیانوش بۆ داگیرکاری تورکیا و ئەردۆگان دێنێتەوە و بەداخەوە ئەمەریکاش بێ دەنگە."

شێرکۆ حەمەئەمین پرۆفسیۆر و مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  تورکیا هەرێمی کوردستان وەک باخچەی پشتەوەی خۆی سەیردەکات و مامەڵەی لەگەڵ دەکات بەردەوام وبەڕێگای جۆراوجۆرهەژمونی خۆی دەسەپێنێت و داگیرکاری دەکات زیاتر لە۳٠ کم بەقوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردوە و زیاتریش لەهەڵپەدایە. حکومەتی بەغدا وحکومەتی هەرێم بێ دەنگن چونکە لە واقیعدا عێراق سەروەری لەدەستداوە و وڵاتێکی لاوازە و بوتە مەیدانی هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و لەڕاستیشدا خۆی بەشێکە لە پلانەکە ئەگینا چۆن دەبێت ئاوابێ دەنگ و هەڵوێست بن ئەگەینا چۆن درۆنی تورکیا لەسلێمانی و شەنگال بۆردومان دەکات و خەڵک برینداروشەهیددەکات.

وتیشی، حکومەتی هەرێم لەڕێگای گرێبەستی ٥٠ ساڵەی وزە و پەیوەندی بنەماڵەیی پارتی بوەتە درێژکراوەی سیاسەتی تورکیا و بیانوش بۆ داگیرکاری تورکیا و ئەردۆگان دێنێتەوە و بەداخەوە ئەمەریکاش بێ دەنگە.

ڕونیشیکردەوە ، بۆیە ئەرکی قورس لەسەرخەڵکە بەردەوام کارلەسەر گیانی بەرگری و ڕەتکردنەوەی داگیرکاری تورکیا بکاتەوە ومیدیائەم بابەتەی لەڕژەڤدابێت.لایەنەکانیش ئەگەر پێچەوانەی پارتین دەبێت بەڕاستی ڕێگری بکەن بەتایبەتی یەکێتی کە هێزی چەکداری هەیە.

کامەران کەریم