بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە سوپاسی مەکتەبی دارایی یەکێتی دەکات

(0) / / گفتگو / ئازاد مستەفا یەکێتی تەندروستی هەڵبجە دەرمان


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

د. ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بە سوپاسەوە لەسەر ئەركی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو جۆرەی دەرمان كە  پێویستە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی كە نەخۆشی سنگیان هەیە وەریبگرن بە بەردەوامی دابینكرا بۆ بەركەوتوان .

ئازاد موستەفا وتیشی، پاش ئەوەی پزیشكانی پسپۆری هەناوی لە كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نەخۆشخانەی بەركەوتوانی كردو ئەم جۆرە دەرمانەیان نوسی ،لە ماوەی رابردوو هەندێك لە بەركەوتوان كە رەوانەی شاری تارانمان كردبوون بەشی ٦ مانگیان بۆ كڕدراوە دوایی وردەكاری و وناوەكانیان بڵاو دەكەینەوە .

ڕونیشیکردەوە، بۆیە بێ لەو كەسانە بەركەوتوان ئەتوانن سەردانی نەخۆشخانەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنی.‎ سوپاس بۆ پەیوەندییەكانی یەكیێتی لە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاسانكاری هێنانی دەرمانەكان

کامەران کەریم