مامۆستایه‌كی زانكۆ بۆ زایه‌ڵه: پێدەچێ توركیا پشتێنه‌ی ئه‌منی له ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌ودایه‌كی زیاتر فراوان بكات
(0) /
د. سه‌لام عه‌بدلكه‌ریم مامۆستای زانكۆ له وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، هه‌ركاتێك توركیا بیه‌وێ ئۆپۆراسیۆن ئه‌نجام ده‌دات و نایشارێته‌وه، پێشتر چه‌ندین ئۆپراسیۆنی تر له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه ، به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه وه‌ك ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕۆژ و چنگی هه‌ڵۆ هه‌موو ئه‌وانه به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه له‌ده‌ست پێكردن و چۆنیه‌تی كۆتای و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی .
وتیشی، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ڕه‌نگه كاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگه بێت كه‌له ئۆكرانیا هه‌یه، په‌لاماردانی ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ڕوسیا له‌و جه‌نگه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ره‌كه زیاتر بكات، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی جیهان په‌یوه‌ندی به‌بێده‌نگ بوونه‌وه هه‌یه له‌ئاستی ئه‌و په‌لاماردانه .
ڕونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاره هاوبه‌شی سێ لایه‌نه و حكومه‌تی به‌غداش ئه‌وه‌یه سه‌رقاڵی ململانێ و كیشه‌یه سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حكومه‌تی عێراق لاوازه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نیه توانای ئه‌وه‌ی نیه كه‌هه‌ڵوێستی ڕونتر ده‌رببڕێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا بكات له‌رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سكاڵا بكات له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچوون بكات .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شی هه‌ره‌زۆری سیاسه‌تی توركیا په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌وڵی شكست خواردووی كوده‌تای 15 ی ته‌موزی 2016 سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه كه‌بریتیه له مه‌سئه‌له‌ی په‌لهاویشتن بۆ سوریا و وجودی له لیبیا و له هه‌رێمی كوردستان ئیحتیمالی ئه‌وه‌هه‌یه توركیا زیاتر بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه پشتێنه‌ی ئه‌منی و ئاسایشه‌كه‌ی له‌ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌ودایه‌كی زیاتر فراوان بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌مه‌ترسی چه‌كدارانی په‌كه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی هه‌یه كه‌متری بكاته‌وه .
كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: