پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: بەپێی لیستی موچە بێت حکومەت بەنیاز نیە موچەی مانگی چوار بدات تا دوای جەژن

(0) / / گفتگو / زایەڵە موچە حکومەت


Apr 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچنار ئەحمەدبڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کورستان  لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەڕایگەیاند، بەپێی ئەولیستەی کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ئەمساڵ،دابەشکردنەکە لە 10/4/2022،دەستپێدەکات بۆ 28/4/2022، واتە بە ماوەی 18ڕۆژدابەشکردنی مووچەی مانگی 3 تەواو دەبێت و تاکۆتایی مانگی 4دەخایەنێت ،پاش ئەوەش دەبێتە جەژن و دەکەوینە مانگی 5 .

وتیشی، کەواتە حکومەت بەنیاز نییە مووچەی مانگی 4 بدات تا دوای جەژن و بەنیازە ئەمیش وەک مووچەی مانگی 3 لێبکات و تاکۆتایی ساڵ بەم شێوازە بڕوات و لەکۆتاییدا مووچەیەک بفەوتێت ، سستی ودرێژکردنەوەی دابەشکردنی مووچەو دواکەوتنی لە ئێستادا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت وداهاتی بەردەست بەشی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیی و هەر 30 ڕۆژ جارێک دەکات و ئەمەی کەدەگوزەرێت جگە لە کەمتەرخەمی حکومەت و گوێنەدان بە ژیانی مووچە خۆران وهەستنەکردن بەبەرپرسیارێتی هیچیتر نییە.

کامەران کەریم