سەرکردەیەکی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ زایەڵە :موزایدە کۆمەڵگای کوردی وێرانکردوە

(0) / / گفتگو / زایلە گۆڕان ئاڵنگاری موزایدە


Apr 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ کۆمەڵگای کوردی بەهۆی موزائیدە خۆ بەپاڵەوان کردنی هەندێ کەسەوە کراوەتە دۆزەخەو هیچ شتێک نەماوە دەستی بۆ نەبرێت و نەکرێتە چوار چێوەی کاری سیاسی.
نزار محمود  ئەندامی  جڤاتی  نیشتیمانی بزوتنەوەی  گۆڕان لەوتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  بەداخەوە کۆمەڵگای کوردی بەهۆی موزائیدە خۆ بەپاڵەوان کردنی هەندێ کەسەوە کراوەتە دۆزەخەو هیچ شتێک نەماوە دەستی بۆ نەبرێت و نەکرێتە چوار چێوەی کاری سیاسی تەنها بۆ خۆ دەرخستن و خۆ بەخەم خۆری درۆینەی خەڵک بێ گۆێدانە لەکەدار کردنی کۆمەڵگاو  پیشەو کەسێتی هاوڵاتیان دروستکردنی بێ متمانەی لە هەموو کەس و دەزکاو دامەزراوەو شوێنی کارو خاوەن پیشەیەک، کاری قێزەون و خراپ و تاوان لە دروست بونی بەشەریەتەوە تا ئێستا هەیە و بەردەوامیش هەر ئەبێت بەڵام ڕێگای ڕاستی بۆ سزادانی ئەو تاونبار و خراپەکارانە دادگاکانە نەک بڵاوکردنەوەی هەواڵی شۆک هێنەرە و یاری کردن بە هەست و سۆزی هاوڵاتیان .
وتیشی، بۆیە پێویستە داواکاری گشتی ئەگەر بە ئەرکی خۆی هەستێت ڕێگری لەم دیاردەناشیرینانە بکات، ئەوانەشی ئەم جۆرە کارانە ئەکەن ئەبێ ئەوە بزانن نە لە هیچ دینێک ڕێگە پێدراوە و نەلە یاساو نەکاری ئەوانیشە.
کامەران کەریم