چوار ئامادە بوون و خەڵاتێک بۆ فیلمە ئێرانییەکان لە سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فێستیڤاڵ فیلم سینەما ئێران


Apr 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

 پێنج کورتە فیلم و بەڵگە فیلمی ئێرانی لە سێ فێستیڤاڵی جیهانیدا لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکا و سێربیادا بەشدار بوون و خەڵاتێکیان وەرگرت.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی پێگەی هەواڵی کورتە فیلم، دوو کورتە فیلمی ئێرانی لە چواردەیەمین

فێستیڤاڵی بەرهەمهێنەرانی فیلمی ئاماتۆری بەریتانیادا بەشدار بوون.

 فیلمی«سەرۆک» و فیلمی «بدون شرح/بێ شرۆڤە» لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە لە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن و ئەم فێستیڤاڵە لە ۲۲ تا ۲٤ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.

 کورتە فیلمە «دخترکان/کیژۆڵەکان» دەرهێنانی محەمەد ڕەزا میساقی، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی دەیەمین خەڵاتی «Central lllionios»ی ئەمریکای وەرگرت.

کورتە بەڵگە فیلم: «هم آواز رنگین کمان» بەرهەمی حەسەن موختاری و «قلب من» بەرهەمی یاسر تاڵبی لە حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی بەڵگە فیلمەکان و تەلەفزیۆنی«press vitz»ی سێربیادا بەشدار بوون.

 ئەم فێستیڤاڵە کە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتییە، بە ئامانجی نمایشی بەرهەمە داهێنەرانەکان لە سەرەتای مانگی دیسەمبەری ۲۰۲۲دا بەڕێوە دەچێت.