دوو کورد لە باشترینەکانی باسکەی عێراق بوون

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە هەڵبژاردە عێراق وەرزش


Apr 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

یانەی نەفت نازناوی پاڵەوانێتی وەرزی  ئەمساڵی باسکەی یانەکانی بۆ پێنجەم وەرزی لەسەر یەک بەدەستهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە یاری پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییەکە، نەفت توانی ٨٩-٧٧ لە شورتە بباتەوەو نازناوی ئەمساڵ بەرز بکاتەوە .

لە پێکهاتەکەی نەفت، یاریزانی بەتوانای کورد فەرید رەعد هەبوو کە دوو وەرزی لەسەریەکە ئەو نازناوە بەرز دەکاتەوە.

فەرید یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق بووە لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ و بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیای لە وڵاتی ڤێتنام کردووە.

هاوکات لە پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی پلەی مەیکەە بەخشرایە محەمەد عەبدولخالقی یاریزانی گازی شیمال .

زنار هوشیاری یاریزانی زاخۆش خەلاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.