ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ زایەڵە: بەدواداچون بۆ کێشە هەنوکەییەکانی  سلێمانی دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید سلێمانی


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردە سەر بەدواداچون بۆ کێشە هەنوکەییەکانی  سلێمانی کرد.

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەووتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند   ، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانم بۆ پێداویستیە هەنوکەی  و گرنگەکانی پارێزگایی سلێمانی و کێشەی نەبوونی دەرمان، لەبەغداد سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵمان کرد، لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان د.عەلی بەلداوی بەرپرسی کۆمپانیایی كیمادیا و د.حسن تمیمی بەرپرسی کارگێڕی شاری پزیشکی بەغدا کۆبووینەوە،داواکاری  بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانیمان گەیاند  و لە دیدارەکە دوای گفتوگۆیەکی زۆرڕەزامەندی بەشە دەرمانی پاڵپشتیکارمان وەرگرت بۆنەخۆشخانەکانی سلێمانی و لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەگاتەبەڕێوبەرایەتی تەندروسی سلێمانی،  نەمانی ئەم دەرمانانە مەترسی دروستکردوە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و کاریگەری خراپی هۆکارە بۆ پەکخستنی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی .

وتیشی، بۆیـە هیواخوازین هیچ کەس لایەنێک تەگەرە و ڕێگری نەخـاتە بەردەم ئەم کارە مرۆڤایەتیە.

کامەران کەریم