دەیڤید لینچ بە فیلمێکی نوێوە لە فێستیڤاڵی «کەن» دەردەکەوێت. / دەنگۆکانی «قارەمان» سەرۆکایەتی لە فەرهادی دەسێنێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە دەیڤید ئۆسکار کەن فەرهادی


Apr 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

  گۆڤاری VARIETY لە وتارێکدا باس لە ئامادە بوونی تەواوەتی فیلمی نوێی دەیڤید لینچ لە فێستیڤاڵی «کەن»ی ۲۰۲۲ دەکات.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی گۆڤاری VARIETY بەپێی دوو سەرچاوەی بڕوا پێکراوی خۆی هەواڵی نمایشی نوێترین فیلمی دەیڤید لینچ دەرهێنەری ناوداری سینەمای جیهانی لە فێستیڤاڵی «کەن»دا پەسەند کرد.

 هەواڵی نمایشی نوێترین فیلمی دەیڤید لینچ لە فێستیڤاڵی داهاتووی «کەن»ی لە کاتێکدا ڕاگەیاند کە کەم کەسێک لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ئاگادار بوون. جێی ئاماژەیە لەم فیلمەدا لۆرا دێرن ڕۆڵێکی کورت دەگێڕێت.

 گۆڤاری VERIETY لە درێژەی بابەتەکە و پێشبینییەکانی بۆ حەفتا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی کەن باسی دەنگۆکانی تاوانبارکردنی ئەسغەر فەرهادی بە دزینی ئەدەبی کردوە و وتوویەتی لەوانەیە فێستڤاڵ ئەم دەنگۆیانە نەگرێتە بەچاو، کەواتە بەم شێوەیە لە باری سینەمایی و پێشینەوە، ئەسغەر فەرهادی شانسی ئەوەی هەیە وەک سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانان هەڵببژێردرێت.