پیاسەی جاوید فەراهانی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پیاسە فێستیڤاڵ سینەما جاوید فەراهانی


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوار کورتە فیلمی جاوید فەراهانی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا دەدرەوشێنەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوو کورتە فیلمی «یەک، نیم» و «پنجرە روبروی/دەلاقەی بەرانبەر» لە نووسین  دەرهێنانی جاوید فەراهانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «Twin  Rivers Media»دا بەشدارن. بیست و هەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە کارولینیای باکووریدا بەڕێوە دەچێت.

«پنجرە روبرویی/ دەلاقەی بەرانبەر»  پێشتریش توانیویەتی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانان و ڕێزلێگرتن لە کورتە فیلم لە سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی «The IndieFEST Film Awards»ی وڵاتی ئەمریکا بەدەست بهێنێت.

کورتە فیلمی «زیر تیغ» یەکێتر لە بەرهەمەکانی ئەم سینەماکارە ئێرانییە پەنجا و حەوتەمین ئامادەبوونی نێودەوڵەتی خۆی لە نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی «Chennai International Short Film Festival» تۆمار دەکات.

 جێی ئاماژەیە جاوید فەراهانی لە مانگی ڕابردووشدا توانیویەتی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ کورتە فیلمی «زیر تیغ» لە فێستیڤاڵی «Flatness Film Awards»ی وڵاتی تورکیا و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانان بۆ کورتە فیلمی «جنگ خودی» لە فێستیڤاڵی «New Delhi Film Festival-NDFF 2022» وەرگرتووە.