کازمی شاندێک بۆ سەردان کردنی ئێران بە مەبەستی چارەسەریی پرسی کارەبا ڕاسپارد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کارەبا عێراق


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیارە شاندێک لە وەزارەتی کارەبای ئەم وڵاتەوە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات لە پێناو چارەسەر کردنی پرسی کارەبا لە وڵات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەک شەممە پرسی وزەی وڵاتەکەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر وەک دۆخی وەبەرهێنانی کارەبا لە چەند مانگی داهاتوودا، تۆڕەکانی دابەشکردن و پاراستنی وێستگەکان و دابینکردنی گاز تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەکە هەروەها میکانیزمەکانی پەیوەندی لە گەڵ لایەنی ئێرانی بە تایبەت لە بواری دابینکردنی گاز تاوتوێ کرد.

کازمی بڕیاری دا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی بۆ تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای عێراق و شاندێکی وەزارەتی کارەبای ئەم وڵاتە سەردانی ئێران دەکات بۆ گفتگوگۆ لەمەڕ دابینکردنی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبا لە عێراق.